Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بنێشت

بنێشت

تەندروستی

توێژینەوەیەک: بنێشتێک مەترسیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی HPV کەم دەکاتەوە

هۆشمەند محەممەد

هۆشمەند محەممەد

11-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هۆشمەند محەممەد
هۆشمەند محەممەد11-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

رووداو- تەندروستی

توێژینەوەیەکی ئەمریکی دەریخستووە، جۆرێک لە بنێشتی پزیشکیی دەستکاریکراو، توانای کەمکردنەوەی ئاستی ڤایرۆسی پاپیلۆمای مرۆیی (HPV) هەیە.


پڕۆفیسۆر د. هێنری دانیێڵ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە زانکۆی پەنسلڤێنیا رایگەیاند، پشکنینیان بۆ لیکی دەمی تووشبووانی شێرپەنجەی دەم و گەروو کردووە و بۆیان دەرکەوتووە، بنێشتەکە ئاستی ڤایرۆسی (HPV)ی بە رێژەی 93% لە لیکدا و 80% لە شلەی شۆردنی دەمدا کەمکردووەتەوە.

پڕۆفیسۆر د. هێنری دانیێڵ ئاماژە بەوەدەکات بنێشتەکە کە لە رووەکی لۆبیا دروستکراوە و پرۆتینێکی دژەڤایرۆسی تێدایە، یەک ژەمی بنێشتەکە ئاستی بەکتریا زیانبەخشەکانی نزیککردووەتەوە لە سفر، بێ ئەوەی زیان بە بەکتریا سوودبەخشەکان بگەیێنێت.

پڕۆفیسۆر د. هێنری دانیێڵ، دەڵێت، "بڵاوبوونەوەی شێرپەنجەی گەروو راستەوخۆ پەیوەندی بە تووشبوون بە ڤایرۆسی HPVیەوە هەیە."

ڤایرۆسی پاپیلۆمای مرۆڤ (HPV) لە رێگەی بەرکەوتنی پێست یان سێکسەوە دەگوازرێتەوە و دەبێتە هۆی شێرپەنجە، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO) دەڵێت، ئەم ڤایرۆسە هۆکارێکە بۆ تووشبوون بە تامیسکە (بالووکە) و هەر ئەوەشە کە جۆرێکی دەبێتە هۆی شێرپەنجەی ملی منداڵدان.

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە