Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دڵ

دڵ

تەندروستی

توێژەرانی ئەمریکی: پشکنینی پێشوەختەی دڵ باشترین رێگرییە لە مردن بە نەخۆشییەکانی دڵ

هۆشمەند محەممەد

هۆشمەند محەممەد

11-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هۆشمەند محەممەد
هۆشمەند محەممەد11-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

رووداو- تەندروستی

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی، رێنماییە نوێیەکانی خۆپاراستن و چاودێری تەندروستیی دڵ دەرفەت بۆ ملیۆنان کەس لە سەرانسەری جیهاندا دەڕەخسێنێت کە خۆیان لە تووشبوون بە جەڵتەی دڵ بپارێزن.

د. تایمۆسی ئەندەرسن، لە زانکۆی پیتسبێرگ لە ئەمریکا، سەرپەرشتیاری سەرەکی توێژینەوەکە دەڵێت مەترسییەکانی تەندروستیی دڵی بۆ ماوەی 10 بۆ 30 ساڵی داهاتوو خەمڵاندووە، دەرکەوتووە کە بەشێکی زۆر لەو کەسانەی پێشتر وەک "کەم مەترسیدار" پۆلێن دەکران، ئێستا پێویستیان بە چارەسەری خۆپارێزی هەیە، وەک بەکارهێنانی دەرمانی ستاتین بۆ دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ.

د. تایمۆسی ئەندەرسن، ئاماژەی بەوەدا کە دەستنیشانکردنی نیشانەکان لە تەمەنێکی گەنجتردا دەتوانێت رێژەی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی شاخوێنبەری دڵ بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بکاتەوە. نیشانە پێشوەختەکانیش بریتین لە:

- ئازار و قورسیی سنگ

- ئازارێک کە لە سنگەوە بۆ شان یان قۆڵی چەپ دەڕوات

- تەنگەنەفەسی

- سەرگێژخواردن و ماندوێتیی لە رادەبەدەر

ئەندەرسن جەخت دەکاتەوە کە لەکاتی دەرکەوتنی ئەم نیشانانەدا، پێویستە نەخۆش دەستبەجێ پەیوەندی بە بەشی فریاکەوتنەوە بکات.

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO) رایدەگەیەنێت، نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان هۆکاری سەرەکیی گیانلەدەستدانن لە جیهاندا، رێکخراوەکە بۆ پاراستنی تەندروستیی دڵ ئاماژە بە چەند رێگەیەکی سەرەکی دەکات، لەوانە "کۆنترۆڵکردنی بەرزیی کۆلیسترۆڵ، خواردنی خۆراکی تەندروست و وازهێنان لە جگەرە، ڤەیپ و نێرگەلەکێشان."

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە