Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

سوودێکی گرنگی مەڵتیڤیتامینەکان بۆ تەمەندرێژیی بەساڵاچووان ئاشکرا دەکرێت

هۆشمەند محەممەد

هۆشمەند محەممەد

12-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هۆشمەند محەممەد
هۆشمەند محەممەد12-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

رووداو - تەندروستی

تۆژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریخستووە، بەکارهێنانی رۆژانەی حەبی (دەنکۆڵە) مەڵتیڤیتامین یارمەتیی بەساڵاچووان دەدات جەستەیەکی چالاکتر و تەندروستتریان هەبێت و ئاسانتر ئەرکە رۆژانەیییەکانی وەک رێکردن و خۆگۆڕین راپەڕێنن.

د. بایۆ بیکێلی و د. یانبین دۆنگ، توێژەری سەرەکی لە زانکۆی پزیشکیی جۆرجیا لە ئەمریکا پێداچوونەوەیان بۆ زانیاریی زیاتر لە 16 هەزار کەسی بەساڵاچووی سەروو 60 ساڵ کردووە و دەرکەوتووە؛ ئەوانەی بۆ پێنج ساڵ یان زیاتر بە بەردەوامی رۆژانە حەبێکی مەڵتیڤیتامینیان خواردووە، توانای جەستەیی و تەندروستیی گشتییان زۆر باشتر بووە. هەروەها نیشانەکانی وەکو ماندووێتی و هەناسەتەنگی لە ناوچەی دڵ و سنگیاندا بە رێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە.

 

زانکۆی پزیشکیی جۆرجیا جەختیان لەوە کردووەتەوە کە مەڵتیڤیتامین تەنیا تەواوکەری خۆراکە و نابێت وەک بەدیلی خۆراکی تەندروست، وەرزش، یان دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان سەیر بكرێت. بنەمای تەندروستیی بەساڵاچووان هێشتا رێجیمی خۆراکی هاوسەنگ و چالاکیی جەستەیییە.

بەپێی زانکۆیەکە سوودەکانی (مەڵتیڤیتامین) بۆ بەساڵاچووان ئەمانەن؛

1- پاراستنی تەندروستیی ئێسک و جومگەکان
2- باشترکردنی یادگە و چالاکیی مێشک
3- بەهێزکردنی سیستمی بەرگریی جەستە 
4- پێدانی وزەی پێویست بە جەستە
5- باشتربوونی دەرووندروستی

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO داوا لە بەساڵاچووان دەکات پێش بەکارهێنانی هەر جۆرە دەرمان یان ڤیتامینێک هەمیشە راوێژ بە پزیشک یان پزیشکی دەرمانساز بکە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە