Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

لەمەودوا ڤیاگرا بۆ رێگری لە شێرپەنجەش بەکاردێت

هۆشمەند محەممەد

هۆشمەند محەممەد

12-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هۆشمەند محەممەد
هۆشمەند محەممەد12-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە ئیسرائیل لەسەر پیاوان کراوە و دەریدەخات، (ڤیاگرا) کە بۆ لاوازیی سێکسیی پیاوان بەکاردێت، دەشێت رۆڵی هەبێت لە پێشگیریکردن لە شێرپەنجە. بەڵام بە مەرجێك.

توێژەران ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە ئەگەر دەرمانی ڤیاگرا لەگەڵ دەرمانی دابەزاندنی چەوریی کۆلیستڕۆڵ (ستاتینەکان) بەکاربێت، رەنگە رێگری بکات لە بڵاوبوونەوەی خانە شێرپەنجەییەکان.

پڕۆفیسۆر د. ئایەلێت ئێرێز، لە زانکۆی وایزمان دەریخستووە کە خانە شێرپەنجەیییەکان بۆ گەشەکردن و گواستنەوەیان لە جەستەدا پێویستییەکی زۆریان بە کۆلیستڕۆڵ هەیە و تێبینییان کردووە کە دەرمانی ڤیاگرا وا لە کۆلیستڕۆڵەکە دەکات لەناو بەشێکی تایبەتی خانەکەدا بەند ببێت و رێگەی لێدەگیرێت بەکاربهێنرێت.

 

میکانیزمی دەرمانەکە دژی شێرپەنجە

 

دەرمانی ڤیاگرا (سیلدینافیل)  کار لەسەر راگرتنی کۆلیسترۆڵ لەناو بەشی کۆگاکردنی خانەکەدا دەکات. بەهۆی ڤیاگراوە، کۆلیسترۆڵەکە لەناو خانەکەدا بەند دەبێت و خانە شێرپەنجەیییەکە ناتوانێت بەکاریبهێنێت. بۆ رێگریکردن لەوەی خانە شێرپەنجەیییەکە کۆلیسترۆڵی نوێ بۆ خۆی دروست بکات، دەرمانی ستاتین بەکاردێت. بەم شێوەیە خانە شێرپەنجەیییەکە رووبەڕووی "برسیێتی کۆلیسترۆڵ" دەبێتەوە و توانای جووڵەی نامێنێت. ئەم بەکارهێنانە هاوبەشەی ڤیاگرا و ستاتین، کە رەنگە رێگە لە بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە بۆ بەشەکانی دیکەی جەستە بگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە