Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

رۆژانە چەند پێویستمان بە تیشکی خۆر هەیە؟

هۆشمەند محەممەد

هۆشمەند محەممەد

13-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هۆشمەند محەممەد
هۆشمەند محەممەد13-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

رووداو - تەندروستی

زانکۆی سیدنی لە ئوسترالیا رایدەگەیێنێت، بەرکەوتنی مامناوەندی تیشکی خۆر بۆ تەندروستیی دڵ، بەرگریی جەستە و مێشک پێویستە، بەڵام هاوسەنگی گرنگە بۆ رێگریکردن لە زیانی پێست. 

پڕۆفیسۆر د. رێبێکا مەیسن، تویژەری سەرەکیی زانکۆکە دەریخستووە، تیشکی خۆر ڤیتامین D لە جەستەدا دروستدەکات بۆ بەهێز کردنی ئێسک، بۆ کەمکردنەوەی هەوکردن و رێکخستنی سیستمی بەرگری، هەروەها کەمبوونەوەی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرەی جۆری دوو.

پرۆفیسۆر د. رەچارد وێلەر، تویژەر لە زانکۆی ئێدنبەرە دەریخستووە، تیشکی خۆر دەبێتە هۆی دەردانی ئۆکسیدی نایتریت لە خوێندا، کە پەستانی خوێن دادەبەزێنێت و مەترسی جەڵتە کەم دەکاتەوە.

د. جیا هی، توێژەر لە زانکۆی چین ئاماژە دەکات، تاقیکردنەوەیەکیان کردووە لەسەر زیاتر لە 360 هەزارکەس کراوە دەریخستووە، یەک کاتژمیر و نیو تیشکی خۆری رۆژانە مەترسی تووشبوون بە ئەلزەهایمەر کەم دەکاتەوە. هەروەها تیشکی بەیانیان ئاستی هۆڕمۆنی سیرۆتۆنین ( هۆڕمۆنی خۆشی و ئارامی ) لە مێشکدا  بەرز دەکاتەوە و یارمەتیی باشترکردنی خەوی شەوانە دەدات.

رێکخراوە تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، دوورکەوتنەوە لە تیشکی خۆر و بەکارنەهێنانی بەردەوامی دژەخۆر، کێشەی سەرەکیی کەمیی ڤیتامین Dـییە. بۆیە بەرکەوتنی تیشکی خۆر لە هاوینان 10 تاوەکو 15 خولەک پێویستە لە بەیانیان زوو (پێش کاتژمیر 10 بەیانی)، لە زستاندا بۆ ماوەی 20 تاوەکو 30 خولەک بەسە بۆ تەندروستی، بەبێ ئەوەی پێست رووبەڕووی تیشکی بەهێز و زیانبەخشی نیوەڕۆیان ببێتەوە کە ببێتە هۆی ئەوەی سوتانی پێست و زیادبوونی مەترسی شێرپەنجەی پێست.

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە