Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

بەریتانیا دەبێتە یەکەم وڵاتی ئەورووپی کە دەرمانێکی نوێی کێشدابەزاندنی پەسند بکات

هۆشمەند محەممەد

هۆشمەند محەممەد

13-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هۆشمەند محەممەد
هۆشمەند محەممەد13-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

رووداو - تەندروستی

دەستەی رێکخستنی دەرمان و بەرهەمە تەندروستییەکان لە بەریتانیا رەزامەندی دا لەسەر دەنکۆڵە (حەب)ـی رۆژانەی کێشدابەزاندن (orforgliporn)، بە ناوی بازرگانیی (Foundayo)، بەمەش بەریتانیا بووە یەکەم وڵاتی ئەورووپا کە حەبەکە پەسند بکات.

پەسندکردنەکە دوای ئەوەی هات کە دەرمانەکە لەسەر هەزار و 432 کەس تاقیکرایەوە و ئەنجامەکانی لە گۆڤاری پزیشکیی بەریتانیی NEJM ئاشکرا کراون؛ ئەو بەشداربووانەی ئاستی بەرزی ژەمی ئەم دەنکۆڵانەیان وەرگرتووە، توانیان بە تێکڕا 12.4٪ی کێشی جەستەیان دابەزانێنن، بەراورد بە  ئەو کەسانەی حەبی بەتاڵیان (پلاسیبۆ) وەرگرتبوو.

کێ رێگەپێدراوە وەریبگرێت؟

دەرمانەکە بۆ ئەو کەسانەیە کە هاوکۆلکەی بارستایی جەستە BMIیان لە 30 زیاترە و شەکرەی جۆری دووەمیان هەیە.

جیاوازیی چییە لەگەڵ دەرمانەکانی دیکەی کێشدابەزاندن؟

ئەم دەرمانە نوێیە دەنکۆڵەیە و دەرزی نییە، ئاسانتر بەکاردێت و لە پلەی گەرمیی زۆریشدا بەرگە دەگرێت واتە پێویستیی بە ساردکەرەوە نییە.

کۆمپانیای بەرهەمهێنەری دەرمانەکە دەریخستووە، لە رێگەی کەرتی تایبەتەوە بەردەست دەبێت و هێشتا نەخۆشخانە حکومییەکانی بەریتانیا نەیانخستووەتە خزمەتگوزاریی بێ بەرامبەر.

دەرمانەکانی کێشدابەزاندن بۆ کێ نابن؟

بەپێی دەستەی رێکخستنی دەرمان و بەرهەمە تەندروستییەکان لە بەریتانیا، دەرمانەکانی شەکرە کە ئێستا بۆ کێشدابەزاندنیش بەکاردەهێندرێن نابێت ئەمانەی خوارەوە بەکاریان بهێنن؛ تەنانەت جگە لەمانەی خوارەوەش، پێویستە لەژێر راوێژی پزیشکدا بەکاربهێندرێت.

- ئافرەتانی دووگیان و شیردەر
- ئەوانەی کێشەی هەوکردنی پەنکریاسیان هەیە 
- ئەوانەی تووشی سستبوونی گورچیلەکانیان بوون
- ئەوانەی کێشەی گەدە و ریخۆڵەیان هەیە
- ئەوانەی هاوکۆلکەی بارستایی جەستەیان لە 30 کەمترە
- تووشبووانی نەخۆشییەکانی غودە (رژێنی پەریزادە).

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە