Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

وەزارەتی تەندروستی: تووشبووەکی دیکەی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

13-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ13-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تۆمارکردنی تووشبووەکی نوێی تووشبوون بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوونی لە شاری دهۆک راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، تووشبووەکە گەنجێکی تەمەن 23 ساڵە، دانیشتووی گوندی "بازێ"یە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران. بەهۆی بەرکەوتنی لەگەڵ ئاژەڵی تووشبوو، نیشانەکانی نەخۆشییەکەی تێدا دەرکەوتووە و دوای سەردانیکردنی نەخۆشخانە لە دهۆک و ئەنجامدانی پشکنین، دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە.

سەبارەت بە دۆخی تەندروستیی گەنجەکە، وەزارەتی تەندروستی دەڵێت: "لە ئێستادا لەژێر چاودێریی وردی پزیشکیدایە و چارەسەر وەردەگرێت، باری تەندروستیشی تاوەکو ئێستا جێگیرە."

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا، وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاونیشتمانیان دەکات پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و دەڵێت: "پێویستە لەکاتی بوونی هەر نیشانەیەکی گوماناوی لە ئاژەڵەکاندا، تیمەکانی ڤێتێرنەری ئاگاداربکرێنەوە. هەروەها ئەو کەسانەی مامەڵە لەگەڵ ئاژەڵ یان بەرهەمە ئاژەڵییەکان دەکەن، لەکاتی دەرکەوتنی هەر نیشانەیەکی ناتەندروست، بەبێ دواکەوتن سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن."

سەبارەت بە ئاماری گشتیی تووشبووان بەم نەخۆشییە لەم ساڵدا، وەزارەتەکە روونی کردووەتەوە کە دوای پشکنین بۆ چەندین حاڵەتی گوماناوی، تاوەکو ئێستا تەنیا سێ تووشبووی تای خوێنبەربوون لەنێو هەرێمی کوردستان پشتڕاستکراونەتەوە. جگە لەوەش دوو تووشبووی دیکە کە دانیشتووی پارێزگاکانی دیکەی عێراق بوون، بۆ چارەسەر هێنراونەتە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان.

تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسیی کوشندەیە، لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، بەتایبەت لە رێگەی بەرکەوتن بە خوێن یان گۆشتی ئاژەڵی تووشبوو، یان لە رێگەی گەنەوە دەگوێزرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە