Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

توێژینەوەیەک: کەمیی ڤیتامین D و چەوریی ورگ 123٪ ئەگەری مردن زیاد دەکەن

نمە سەرهەنگ

نمە سەرهەنگ

15-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نمە سەرهەنگ
نمە سەرهەنگ15-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی بەرازیلی ئاشکرای دەکات، ئەوانەی چەوریی ورگیان زۆرە و ڤیتامین Dـیان کەمە 123٪ ئەگەری مردنی لەناکاویان هەیە بەتایبەت لە کەسانی سەروو 50 ساڵ.

توێژینەوەیەک لە زانکۆی فیدراڵیی ساو کارلۆس لە بەرازیل بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی کۆلێژی لەندەن (UCL) ئەنجامدراوە، بۆماوەی شەش ساڵ چاودێریی زیاتر لە پێنج هەزار کەسی کردووە کە تەمەنیان لە سەرووی 50 ساڵییەوە بووە.

داتاکانی توێژینەوە بەرازیلییەکە دەریانخستووە، هەر یەک لە چەوریی ورگ و کەمیی ڤیتامین D مەترسیی مردن بەرز دەکەنەوە، چەوریی ورگ بە تەنیا مەترسیی مردن بە رێژەی 47٪ زیاد دەکات، لە کاتێکدا کەمیی ڤیتامین D بە تەنیا مەترسیی مردن تاوەکو 91٪ بەرز دەکاتەوە، بەڵام کاتێک پێکەوە دەرکەوتن، کاریگەرییەکەیان زۆر زیاتر بووە.

پڕۆفیسۆر د. تیاگۆ ئەلێکساندرێ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت "کەمیی ڤیتامین D زیان بە سیستمی بەرگری دەگەیێنێت و ئەو هەوکردنە درێژخایەنەی کە بەهۆی چەوریی زیادەوە دروست بووە، خراپتر دەکات  هەروەها بەشێوەیەکی بەرچاو مەترسیی مردن زیاد دەکات''.

بەگوێرەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، چەوریی ورگ مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ، جەڵتەی مێشک، شەکرەی جۆری دوو و هەندێک جۆری شێرپەنجە زیاد دەکات؛ کەمیی ڤیتامین D دەتوانێت ببێتە هۆی نەرمی و لاوازیی ئێسک و ماسوولکە، هەروەها مەترسیی شکانی ئێسک دروستبکات.

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە