Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

باشترین جلوبەرگ بۆ ئەوەی لەکاتی گەرمادا بە فێنکی بمێنیتەوە چییە؟

ئاسان فەرهاد

ئاسان فەرهاد

16-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئاسان فەرهاد
ئاسان فەرهاد16-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

رووداو - تەندروستی

شەپۆلەکانی گەرما ساڵ بە ساڵ زیاتر دەبن و خەڵکانێکی زۆریش ساڵانە دەبنە قوربانیی گەرمابردن، تەکنیکەکانی خۆپاراستن و خۆفێنککردنەوەش پڕ بایەخن بەتایبەت لە وەرزی هاوین، جلوبەرگێک کە دەیپۆشیت بەشێکی گرنگە لەوەی چۆن خۆت بە فێنکی بهێڵیتەوە.

توێژەران دەریانخستووە، بە پۆشینی جلوبەرگی فێنک و تەنک، دەکرێت 2 پلەی سیلیزیی و زیاتریش پلەی گەرمیی جەستەت داببەزێنی بەراورد بە پلەی گەرمی کەشەکە.

کەواتە دەبێت چی بپۆشیت بۆ ئەوەی بە فێنکی بمێنێتەوە؟

ئەمڕۆ یەکشەممە 16-8-2026 د. کاشمە کەریم، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست بە رووداوی راگەیاند، جۆری جلەکان تەنیا بابەتی جوانی نییە، بەڵکو کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی گەرما، ئارەقەکردن و هەناسەدانی پێست هەیە، جلێکی سووک و فراوانی هەوادار و رەنگکاڵ و چینی کەمتر پەنسدترە بۆ گەرمای ئەم هاوینە.

د. کاشمە کەریم لەبارەی قوماشەوە دەڵێت: قوماشی کەتان باشترین بژاردەیە بۆ هاوین، چونکە هەوا بە ئاسانی پێیدا تێپەڕ دەبێت و ئارەقەی جەستە بە خێرایی وشک دەکاتەوە.

هەر بۆیە پێشنیاز دەکات، دووربکەوینەوە لەپۆشینی (پۆلیستەر و نایلۆن) چونکە گەرمی لە جەستەدا دەهێڵنەوە و ئارەقەکردنەوە زیاتر دەکەن.

د. کاشمە ئاماژەی بەوەشکرد، جلوبەرگە رەنگکاڵەکان باشترین بژاردەن بۆ ئەوەی جەستەت بە فێنکی بمێنێتەوە. هەروەها ئەوەش باس دەکات کە ئەگەر زۆربەی رۆژەکە لە دەرەوەیت، باشترە جلەکەت قۆڵدرێژ بێت، جلی قۆڵ کورت بۆ ناو ئۆتۆمبێلی فێنککراوە یان شوێنە داخراوەکان گونجاوە، بەڵام ئەگەر لەژێر خۆردا لەبەرت کرد، بێگومان دەبێت دژەخۆر بۆ دەستەکانت بەکاربهێنیت.

ئەم خاڵانەی خوارەوەش پێشنیاز دەکات؛

- بەکارهێنانی دژەخۆر
- مانەوە لە شوێنی سارد و فێنک
- خواردنەوەی ئاوی پێویست
- کەمکردنەوەی چالاکی لە کاتەکانی گەرمای زۆر (کاژێر 10ـی بەیانی بۆ 4ـی ئێوارە)

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە