Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

سەنتەرێکی ئەڵمانی: ئۆمێگا-3 یادگەی مرۆڤ بەهێز دەکات

هۆشمەند محەممەد

هۆشمەند محەممەد

17-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هۆشمەند محەممەد
هۆشمەند محەممەد17-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

رووداو - تەندروستی

لەئەڵمانیا رۆژانە بە هیوای گەڕاندنەوەی ئارامی بۆ مێشک پەنا بۆ بەکارهێنانی تەواوکەرە خۆراکییەکانی وەک ئۆمێگا-3 دەبرێت، ئەم مادە خۆراکییە تەنیا لە هەندێک بارودۆخی تایبەتدا دەتوانێت ببێتە فریادڕەس و لە هەندێکی تریشدا بێکاریگەرە.

سەنتەری ئەڵمانی بۆ دەرووندروستی لێکۆڵینەوەیەکی فراوانیان لەسەر پەیوەندیی نێوان ترشە چەورییەکانی ئۆمێگا-3 لەگەڵ کاریگەرییە دەروونییەکان ئەنجام داوە و دەرکەوتووە؛  ترشە چەورییەکانی وەک EPA  و DHA رۆڵێکی سەرەکی لە پێکهاتەی خانەکانی مێشکدا دەگێڕن، یارمەتیی کەمکردنەوەی هەوکردنی درێژخایەن و رێکخستنی هۆڕمۆنەکانی گوشار دەدەن.

بەپێی توێژینەوەکە

- مادەی DHA بەرێژەیەکی زۆر لەو ناوچانەی مێشک هەن کە بەرپرسن لە فێربوون و یادگە بەهێزکردن، بە ئاسانی پەیام و زانیاریی دەماری لە نێوان خۆیاندا دەگوازنەوە، کەمیی ئەم مادەیە دەبێتە هۆی سستبوونی گواستنەوەی زانیاری و تێکچوونی یادگە.

- مادەی EPA رۆڵێکی راستەوخۆی هەیە لە کەمکردنەوەی هەوکردنی خانەکانی مێشک و کاریگەریی دژە خەمۆکی هەیە. رێژەی سیرۆتۆنین (هۆرمۆنی دڵخۆشی) لە مێشکدا دەپارێزێت و بەهێزی دەکات.

- ئۆمێگا-3، هۆرمۆنی گوشاری دەروونی لە جەستەدا کەم دەکاتەوە.

کەی کەریگەریی نییە؟

توێژینەوەکە ئاماژە دەدات، که ئۆمێگا-3 بۆ هەموو نەخۆشییە دەروونییەکان چارەسەری یەکلاکەرەوە نییە. کاریگەرییەکانیان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت.

چۆن ئۆمێگا-3 بەدەستبهێنین؟

باشترین رێگە بۆ بەدەستهێنانی ئەم چەورییە بەسوودە خواردنی سەرچاوە سرووشتییەکانە، وەک ماسی (بە تایبەت سەلموون)، گوێز و تۆوە رووەکییەکان (وەک تۆی کەتان و چیا) یاخود لەڕێگەی تەواوکەرە خۆراکییەکانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە