Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

پسپۆڕێکی مێشک و دەمار: مانەوەی زۆر لەبەردەم شاشەکان لاسەرئێشە و پەرکەم (فێ) تووندتر دەکات

هۆشمەند محەممەد

هۆشمەند محەممەد

19-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هۆشمەند محەممەد
هۆشمەند محەممەد19-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار رایدەگەیێنێت، ئەو کەسانەی نەخۆشیی لاسەرئێشە یان نەخۆشیی فێیان هەیە، پێویستە خۆیان بەدوور بگرن لە بەکارهێنانی زۆر و درێژخایەنی مۆبایل یان شاشەکان، بەتایبەتی لەکۆتایی شەوەکاندا.

د. یاسر زێباری، پسپۆڕی مێشک و دەمار بە رووداوی راگەیاند، بەرکەوتن بە شاشە دەبێتە هۆی کەمخەوی، گوشاری سەر چاو، گوشاری دەروونی و ماندووبوون، ئەمەش رەنگە هۆکاربێت بۆ دروستکردن یان تووندترکردنی نیشانەکانی لاسەرئێشە و کەسانی تووشبووی بە نەخۆشیی فێ، لە رێگەی تێکدانی خەوەوە لەوانەیە مەترسیی تووشبوون بە گەشکە زیاد بکات.

د. یاسر زێباری لە کۆتاییدا جەخت لەوە دەکاتەوە، شاشەکان بۆ ماوەی کورتتر بەکاربهێنن، پشووی بەردەوام وەربگرن، رووناکیی کەم بکەنەوە و پێش خەوتن لە شاشەکان دوور بکەونەوە. لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە خەوی رێک و پێویست بپارێزن، چونکە خەوی باش بەشێکی گرنگە بۆ رێگریکردن لە هەردوو هێرشی لاسەرئێشە و فێ.

لە وڵاتی چین توێژینەوەیەک دەریدەخات، ئەو رووناکییەی دەگاتە تۆڕی چاو، نیشانە بۆ سیستمی سووڕی بایۆلۆژی مێشک دەنێرێت و دەتوانێت رێگری لە دروستبوونی مێلاتۆنین بکات.( مێلاتۆنین ئەو هۆڕمۆنەیە یارمەتی رێکخستنی سووڕی خەو دەدات).

پڕۆفیسۆر د. کێهو یانگ، لە زانکۆی لانژۆ لەچین، شیکاری بۆ  نزیکەی 548 هەزار بەشداربوو کردووە، دەرکەوتووە بەرکەوتنی زیاتر بە شاشە پەیوەندی بە کورتبوونەوەی ماوەی خەو، دواکەوتنی کاتی خەوتن و زیادبوونی کێشەکانی خەوەوە هەیە. هەر کاتژمێرێکی زیادەی بەکارهێنانی شاشە لە رۆژێکدا بە نزیکەی 3 بۆ 5 خولەک کەمتر خەوتنەوە خەمڵێنراوە.
 

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە