Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تەندروستی

پسپۆڕێکی سەلامەتیی تەندروستی: بەهۆی نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی ساڵانە کارەساتەکان دووبارە دەبنەوە

شکار رێبوار

شکار رێبوار

19-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار
شکار رێبوار19-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

رووداو - تەندروستی

شەوی 17ـی ئابی 2026، پاڵاوگەیەکی سووتەمەنی لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی ئاگری گرت، دوای چەند کاژێرێک و روودانی چەند تەقینەوەیەک لە شوێنەکە توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت. پسپۆڕانی سەلامەتیی تەندروستی و ژینگە هۆشداری لە چەند هەڵەیەک دەدەن کە شوێنی کۆگەکردنەکان و کارمەندانی نێو کۆگەکانی سووتەمەنی دەیکەن.

د. ساڵح نەجیب، پسپۆڕی ژینگە لەگەڵ شوان کەمال، پسپۆڕی سەلامەتیی تەندروستی میوانی بووڵتەنی کاژێر 10:00 بوون کە ئارێز خالید پێشکێشی دەکات و هەردووکیان لەسەر ئەوە کۆک بوون و جەختیان لەوە کردەوە، پەیڕەونەکردنی مەرجەکانی سەلامەتی لە کۆگە و ئەو شوێنانەی مامەڵەی سووتەمەنی تێدا دەکرێت، ئەگەری دروستبوونی مەترسی زیاد دەکات و ساڵانەش بەهۆیەوە چەندین قوربانی لێدەکەوێتەوە.

''تەنۆلکەی بەنزین بەنێو هەوای تانجەڕۆ و ناوچەکانی دەوروبەری بڵاو بووەتەوە و مەترسیدارە''

د. ساڵح نەجیب، پسپۆڕی ژینگە رایگەیاند، نابێت تانکی سووتەمەنی بە تەنیشت یەکەوە دابنرێن، چونکە هەر کاتێک دانەیەکیان گڕی گرت، ئەوانی دیکەش بە خێرایی گڕ دەگرن، چونکە مادەیەکی خێرا و سووتێنەریان تێدا بووە.

ئەو پسپۆڕە باسی ئەوەش دەکات، ئەگەر بەنزین بسووتێت، گەردەکانی لەنێو هەوادا بڵاو دەبنەوە، ئەمەش کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر جەستەی مرۆڤ هەیە بەتایبەت ئەوانەی نزیکن لە شوێنی سووتانەکە و هەوای ئەو شوێنە (تانجەڕۆ) هەڵدەمژن.

پسپۆڕەکەی ژینگە گوتی: تانجەڕۆ چەند مەترێک بەرزترە لە شوێنەکانی نیشتەجێبوونی دەوروبەری و بەشێکی زۆری تەنۆلکە سووتاوەکانی بەنزین لە هەواوە دەچێت بۆ دانیشتووانی ناوچەکانی دەوروبەر کە نزمترن لە تانجەڕۆ.

''شۆفێرانی تانکەرەکانی سووتەمەنی کحول دەخۆنەوە''

شوان کەمال، پسپۆڕی سەلامەتیی تەندروستی دەڵێت: ستافەکانی نێو کۆگەکانی بەنزین دەبێت زۆر بە وردی و بە کارامەییەوە کارەکانیان بکەن، بەتایبەت راهێنان بۆ مامەڵەکردنی دروست لەگەڵ بەنزیندا کە مادەیەکی گڕگرتووی چالاکە.

شوان کەمال باسی شۆفێری تانکەرەکانی سووتەمەنی دەکات و دەڵێت، بەشێکیان جگەرە دەکێشن یاخود لە نزیک تانکەرەکەیانەوە چێشت لێدەنێن، یاخود هەندێکیان هیچ مەرجێکی سەلامەتی لە سووتەمەنی جێبەجێ ناکەن.

ئەوەشی باس کرد، شۆفێرانی تانکەرەکان کحول دەخۆنەوە کە ئەمە ژیانی خۆیان و کەسانی دەوروبەریش دەخەنە مەترسییەوە. شوان کەمال باسی جلوبەرگی کارمەندەکانی کۆگەکان سووتەمەنی دەکات کە پێویستە بەرگریی سووتانیان هەبێت.

دوای کەمتر لە 24 کاژێر بەسەر ئەو گڕگرتنەی کۆگەی سووتەمەنیی ناوچەی تانجەڕۆی سلێمانی، تانکەرێک لەکاتی بەتاڵکردنی بەنزین لە گۆڕەپانی باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی سووتا.

بە گوێرەی داتاکانی بازاڕی سووتەمەنیی سلێمانی، شارەکە رۆژانە پێویستی بە نزیکەی 2.5 ملیۆن لیتر بەنزین هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە