Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تەندروستی

داوای بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیەکی تایبەت: پێویستە هەندێک نەخۆشخانەی تایبەت بکرێنە پسپۆڕی

شکار رێبوار

شکار رێبوار

20-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار
شکار رێبوار20-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

رووداو - تەندروستی

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیەکی تایبەت داوایەک ئاڕاستەی وەزارەتی تەندروستی دەکات و دەڵێت، پێویستە نەخۆشخانە تایبەتەکان بکرێنە نەخۆشخانەی پسپۆڕی. هۆکارەکەش روون دەکاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20-8-2026 د. سەلیم زەنگەنە، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی و بەڕێوەبەری یەکێک لە نەخۆشخانە تایبەتییەکانی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، نەخۆشخانە تایبەتەکان رەچاوی مافی نەخۆش دەکەن و مافی نەخۆش تێیاندا پارێزراوە.

د. سەلیم زەنگەنە روونی دەکاتەوە، ئەگەر نەخۆش بایەخی پێنەدرێت و بە گرنگییەوە مامەڵەی لەگەڵدا نەکرێت، ئەوا ناگەڕێتەوە ئەو نەخۆشخانە یاخود بنکە تەندروستییەی کە لێی بووە.

ئەو ئەوەشی روونکردنەوە، زۆربەی نەخۆشخانەکان گشتین و ئەگەر بکرێنە نەخۆشخانەی پسپۆڕی، ئەوا باشتر دەتواندرێت خزمەتی نەخۆشیان تێدا بکرێت، لەبەر ئەوەی لە نەخۆشخانەی گشتیدا مەرج نییە هەموو جۆرە نەشتەرگەرییەک و هەموو جۆرە نەخۆشێک وەربگیرێت.

 

لە هەرێمی کوردستانیدا پەرلەمانی کوردستان، لە یاسای ژمارە 4ـی ساڵی 2020دا جەختی کردووەتەوە کە پێویستە "مامه‌ڵه‌كردن به‌ یه‌ك پێوه‌ر و به‌بێ جیاكاریی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م نه‌خۆشه‌كاندا، به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان و دادپه‌روه‌رانه‌ بێت.

هەر لەم چوارچێوەیەدا، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا نووسراوێکی ئاراستەی سەرجەم نەخۆشخانەکانی کەرتی تایبەت کرد و رایگەیاند، پێویستە هەر نەخۆشێکی فریاکەوتن وەربگیرێت و هەموو چارەسەرێکی پێویستی بۆ بکرێت، دوای ئەوەی بارودۆخی تەندروستیی جێگیر بووەوە، ئینجا رێکارە کارگێڕی و داراییەکانی لەگەڵدا ئەنجام بدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە