Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

دەزگای فرامینهامی پزیشکی لە ئەمریکا: خێراپیربوونی جەستە ئەگەری لەبیرچوونەوە زیاد دەکات

هۆشمەند محەممەد

هۆشمەند محەممەد

23-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هۆشمەند محەممەد
هۆشمەند محەممەد23-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

رووداو - تەندروستی

لێکۆڵینەوەیەک دەریدەخات، ئەوانەی خانەکانیان زوو پیردەبن و زوو نیشانەکانی پیربوونیان لەسەر جەستە دەردەکەوێت، ئەگەری تووشبوونیان بە لەبیرچوونەوە زیاترە.
 
لێکۆڵینەوەیەک کە سوودی لە داتای توێژینەوەی پزیشکیی فرامینهامی ئەمریکی وەرگرتووە، بۆ ماوەیەکی درێژ چاودێریی زیاتر لە سێ هەزار بەشداربووی کردووە بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان، توێژەران کۆمەڵێک پێوەری گرنگیانیان بەکارهێناوە بۆ هەڵسەنگاندنی نەخۆشییە درێژخایەنەکان وەکو رێژەی کۆلیسترۆڵ، شەکری خوێن، پەستانی خوێن و پشکنینە دەروونییەکان.

 

دەرکەوتووە، ئەوانەی (چ پیاو و چ خانم) کە تەمەنی بایۆلۆژییان (دۆخی تەندروستی و پیریی خانەکان و سیستمی جەستە) پێش تەمەنی راستەقینەیان کەوتووە، مەترسیی تووشبوونیان بە لەبیرچوونەوە، نەخۆشییەکانی دڵ و مردنی پێشوەختە بە رێژەیەکی بەرچاو (نزیکەی دوو هێندە) بەرزتر بووە بەراورد بە کەسانی ئاسایی.

توێژینەوەکە ئاماژەدەدات بەوەی کە خێراپیربوونی تەمەن مەترسیی تووشبوون بە لەبیرچوونەوە لە خانماندا بە شێوەیەکی بەرچاو زیاتر دەکات، لە کاتێکدا ئەم پەیوەندییە لە پیاواندا بەو ئاستە گەورە و بەرچاوە نەبووە.

توێژەران جەخت لەوە دەکەنەوە، پێدانی بایەخ بە تەمەنی بایۆلۆژی لە قۆناخی نێوەڕاستی تەمەندا یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی پێشوەختە ئەو کەسانەی (بەتایبەت خانمان) بناسرێن کە مەترسیی لەسەر تەندروستیی مێشکیان هەیە. 

توێژینەوەکە رێنوێنی داوە، خانمان بەم شێوەیە تەندروستیی مێشکیان بپارێزن؛

- کۆنتڕۆڵکردنی پەستان و شەکری خوێن: یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی پاراستنی خانەکانی مێشک و کەمکردنەوەی گوشاری سەر دەمارەکان.

- پەیڕەوکردنی خۆراکی تەندروست و وەرزش: چالاکیی جەستەیی بەردەوام تەمەنی بایۆلۆژیی خانەکان دەپارێزێت و بەرگریی جەستە بەرامبەر نەخۆشییەکان زیاد دەکات.

- گرنگیدان بە خەوی رێک: خانەکانی مێشک خێرا دەکاتەوە. 

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە