Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تەندروستی

بەرنامەی دکتۆر ئاراس؛ هەڵەبجە دەبێتە نموونە بۆ هەموو پارێزگاکانی دیکەی عێراق

شکار رێبوار

شکار رێبوار

24-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار
شکار رێبوار24-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

رووداو - تەندروستی

بەرنامەی ئەمجارەی د. ئاراس لە هەڵەبجەیە و باسی ئەو پڕۆژە تەندروستییەیە کە بۆ دانیشتووانی ئەو پارێزگایە ئەنجامدەدرێت ئەویش پڕۆژەی (تەندروستیی 19ـیە).

دکتۆر ئاراس لەگەڵ چەند هاونیشتمانییەکی هەڵەبجە دانیشتووە و هەر یەکەیان عەلاگەیەک دەرمانی بەدەستەوەیە، یەکێکیان 62 ساڵە و 10 جۆری جیاوازی دەرمان لە رۆژێکدا دەخوات؛ دکتۆر ئاراسیش دەڵێت: 62 ساڵ تەمەنێكی گەنجە و ئێمە نابێت بهێڵین نەخۆش بکەون، ئەمەش واتە شکستی سیستم و سیاسەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان.

دواتر خانمێکی 55 ساڵ بە خەمبارییەوە دەڵێت، چاوێکم کوێر بووە، چونکە تووشی شەکرە بووە. دکتۆر ئاراسیش پێی دەڵێت، ئێمە تاوانبارین و لەبەردەمی خودای گەورە بەرپرسین.

د. بێگەرد عوسمان، پسپۆڕی چارەسەری سرووشتی دەڵێت: خەڵک زۆر هاوکارن بۆ سەرکەوتنی ئەم پڕۆژەیە و دەمانەوێت هەڵەبجە ببێتە پارێزگایەکی نموونەیی بۆ پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و عێراقیش.

خانمێکی دووگیان کە بەشداری پڕۆژەکەیە باسی ئەوە دەکات، مامۆستاکانی پڕۆژەی تەندروستیی 19 وایانکردووە، ئەو هەڵانەی لەکاتی منداڵبوون و دووگیانیدا کردوونی، دووبارەی نەکاتەوە و دووگیانییەکی تەندروستتری هەبێت.

گۆشان قەرەداخی، بەڕێوەبەری کارگێڕیی لووتکەی تەندروستیی کوردستان لەنێو بەرنامەکە دەڵێت: "هەڵبژاردنی هەڵەبجە بۆ ئەم پڕۆژەیە لەبەر پێگە تایبەتەکەیەتی لە یادەوەریی کوردستان و عێراقدا، هەروەها بەهۆی ئەوەی بووەتە 19یەمین پارێزگای عێراق''.

گوتیشی، ئامانجێکی دیکەیان گۆڕینی ئەو وێنە باوەیە کە هەڵەبجە بە نەخۆشییەوە دەبەستێتەوە، بۆ ئەوەی بیکەنە پارێزگەیەکی نموونەیی لە بواری تەندروستیدا.
 
پڕۆژەی تەندروستیی 19 بۆماوەی یەک ساڵ بەردەوام دەبێت و لە شەش مەڵبەندی تەندروستیی سەرەکی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێت و تێیدا نزیکەی چل هەزار هاونیشتمانی سوودمەند دەبن. ئەم پڕۆژەیە لەلایەن دامەزراوەی لووتکەی تەندروستیی کوردستانەوە ئامادەکراوە و بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی پارێزگەی هەڵەبجە و لەژێر سەپەرشتیی پارێزگاری هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت، درووشمەکەشی بریتییە لە "هەڵەبجەی تەندروست، نموونەیەک بۆ هەموو وڵات''.

لە کۆتا رۆژی پێنجەمین لووتکەی تەندروستیی کوردستان پڕۆژەیەکی نوێی تەندروستی بۆ پارێزگای هەڵەبجە راگەیێندرا کە چەندین توێژی جیاواز لێی سوودمەند دەبن.

د. عەبدولفەتاح حەمەڕەحیم هەورامی، پسپۆڕی خۆپاراستنی تەندروستی و سەرۆکی لیژنەی زانستیی لووتکەی تەندروستیی کوردستان دەڵێت: پڕۆژەکە لە شەش مەڵبەندی تەندروستیی هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێت و سەرەتا 24 کەس مەشقی تایبەتیان پێدەدرێت، پاشانیش لە قوتابخانەکان منداڵانی 6 بۆ 12 ساڵ هۆشیار دەکرێنەوە کە دەگاتە نزیکەی 15 هەزار منداڵ.
 
بەگوتەی عەبدولفەتاح هەورامی، لە چوارچێوەی پڕۆژەکەدا هەزار و 500 خانمی دووگیان و هەزار و 250 بەساڵاچوو هۆشیاریی تەندروستییان پێدەدرێت. تەنانەت 60 بەرپرس و خاوەن پۆستی ئیداریش خولێکی بەڕێوەبردن و کارامەییەکانی کارگێڕییان پێدەگوترێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە