Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

توێژینەوەیەک لە سوێد: تەنیا پێنج خولەک جووڵەی زیاتری رۆژانە ئەگەری مردنی پێشوەختە کەم دەکاتەوە

هۆشمەند محەممەد

هۆشمەند محەممەد

24-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هۆشمەند محەممەد
هۆشمەند محەممەد24-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

رووداو - تەندروستی

تەنیا زیادکردنی چەند خولەکێکی کەم بۆ چالاکیی رۆژانەت دەتوانێت مەترسیی مردنی پێشوەختە بە رێژەیەکی بەرچاو کەم بکاتەوە. 

زۆرینەی کاتەکان وا بیر دەکەینەوە بۆ پاراستنی تەندروستی گۆڕانکاریی گەورە و قورسی دەوێت لە شێوازی ژیاندا بەڵام توێژینەوەیەکی زانستیی لەسوێد پێچەوانەکەی سەلماندووە و دەریدەخات، بچووکترین چالاکیی رۆژانە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر درێژبوونەوەی تەمەن و تەندروستیی گشتی دەبێت. 

پڕۆفیسۆر د. ماریا هاگسترۆمەر، توێژەری سەرەکی لە بەشی دەمارناسی و زانستە تەندروستییەکان لە زانکۆی کارۆلینسکا دەریخستووە، تەنیا چەند خولەکێکی کەم پیاسەی خێرا لە رۆژدا دەکرێت ئەگەری مردنی پێشوەختە کەم بکاتەوە.

توێژەران شیکارییان بۆ زیاتر لە 135 هەزار کەس لە وڵاتانی سوێد، نەرویج، بەریتانیا و ئەمریکا کردووە. لەرێگەی بەکارهێنانی ئامێری پێشکەوتووی پێوانەکردنی جووڵە، چاودێریی وردی چالاکییەکان و کاتی دانیشتنی ئەو کەسانە کراوە. گرنگترین ئەنجامەکانی توێژینەوەکە بەم شێوەیە بووە؛

- پێنج خولەک جووڵە؛ زیادکردنی تەنیا پێنج خولەک چالاکی بە رێژەی مامناوەند وەک (پیاسەی خێرا، باخەوانی یان بەکارهێنانی قادرمە) لە رۆژێکدا، مەترسیی مردنی پێشوەختە بە رێژەی نزیکەی 6٪ بۆ 10٪ کەم دەکاتەوە.

- کەمکردنەوەی دانیشتن: یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی مەترسییە تەندروستییەکان بە رێژەی 3٪ بۆ 7٪.

بەپێی توێژینەوەکە چەند رێنوێنییەک بۆ ئەوکەسانەی لەنێو ئۆفیس کار دەکەن

- لەکاتی کارکردندا لە ئۆفیس، هەر نیو کاتژێر جارێک هەستە سەر پێ و بۆ ماوەیەک پیاسەیەکی کورت بکە. 
- لە شوێنی بەکارهێنانی بەرزکەرەوە، قادرمە بەکار بهێنە.
- کاتێک دەچیتە دەرەوە، ئەگەر شوێنەکە نزیک بوو، بەپێ بڕۆ و پشت بە ئۆتۆمبیل مەبەستە.

 

بەپێی توێژینەوەکەی زانکۆی کارۆلینسکا لە سوێد، مردنی پێشوەختە ئەو جۆرە مردنەیە کە مرۆڤ پێش گەیشتن بە تەمەنی پێشبینیکراوی گیان لەدەستدەدات ئەمەش بەهۆی چەند نەخۆشی و رووداوێکەوە یاخود بەهۆی ناڕێکیی شێوازی ژیانەوەیە، لە عێراق تەمەنەکە بە نزیکەیی 72 ساڵە.

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە