Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

پسپۆڕێکی تەندروستیی گشتی: بۆن، تام و دیزاینی جیاوازی ڤەیپەکان هاندەرن بۆ بەکارهێنانیان

ئاسان فەرهاد

ئاسان فەرهاد

25-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئاسان فەرهاد
ئاسان فەرهاد25-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی تەندروستیی گشتی دەڵێت، به‌هۆى نه‌بوونى نیشانه‌ى به‌كارهێنانی ڤەیپ واى كردووه‌ دایك و باوكان هه‌ست به‌وه‌ نه‌كه‌ن منداڵه‌كانیان ڤەیپ بەکاردەهێنن.

د. سەنگەر محەممەد، پسپۆڕی تەندروستیی گشتی لەو بارەییەوە بەرووداوی راگەیاند، شێوازە جیاوازەکانی ڤەیپ و بەردەستبوونی بە تام و بۆنی جیاواز ئاره‌زووى به‌كارهێنانی ڤەیپ لای خەڵک و بەتایبەتیش نەوجەوانان زیاد دەکات.

لەبارەی سەرنجڕاكێشانی گەنجان و نەوجەوانان د. سەنگەر محەممەد ئاماژەی بەوەکرد: به‌كارهێنانى بۆن و تام كاریگه‌ریی ته‌واوى له‌سه‌ر بەکارهێنەرانی خوار 18 ساڵ دروستكردووه‌ و هۆكارێكە بۆ زیاتر ئاڵوده‌بوون بەهۆی هه‌رزانى و ئاسان به‌رده‌ستبوونى ڤه‌یپ.

د. سەنگەر محەممەد دەڵێت، هه‌ندێك لە براندەکان نرخى زۆر دادەنێن تاوەکو وا نیشان بدەن، کواڵیتیی بەرهەمەکەیان به‌رزه‌ و‌ ببێتە هۆی سه‌رنجڕاكێشانى بەکارهێنەران.

هەر بۆیە د. سەنگەر ئەوە باس دەکات کە هەندێک لە بڕاندەکان بەجۆرێک ڤەیپەکانیان دروستکردووە لە شێوەی قەلەم یان فلاش مێمۆری، ئەمەش بووەتە کێشە بۆ دایک و باوکان یاخود چاودێرانی پەروەردەیی لە ماڵ و ناوەندەکانی خوێندن ناتوانن بە ئاسانی بیدۆزنەوە و رێگری لێ بکەن، بۆیە پێویستە هەموو لایەک هۆشیاربن لە جۆر و شێوازە جیاوازەکانی  ڤەیپ تاوەکو تەندروستیان بپارێزن.

توێژینەوەیەکی کۆلێژی شاهانەی پزیشکیی منداڵان و تەندروستیی منداڵ لە بەریتانیا دەریدەخات، ڤەیپ پەیوەندیی بە رێژەی زیاتری کێشەکانی هەناسەدان هەیە لەو منداڵە ساوايانەی کە دایکیان لەکاتی دووگیانیدا ڤەیپیان بەکارهێناوە.

کۆلێژەکە داوا لە حکومەتی بەریتانیا دەکات، سنوورێک بۆ فرۆشتنی ڤەیپ دەربکات و پێشنیازی سنووردارکردنی ژمارەی ئەو تامانە بکات کە بەردەستن. پسپۆڕانیش دەڵێن، ''کێشانی ڤەیپ پەیوەندیی بە کێشەکانی وەکو خیزەی سینگ و کۆکە، خراپیی تەندروستیی دەم و ددان، خەوی ناتەواو، کێشەی دەروونی و لاوازبوونی بیناییەوە هەیە''.

بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە لە 2023 لە ئەورووپا کرا، بەکارهێنەری ئەو ڤەیپانەی بۆ یەکجار بەکاردێن و ژمارەی دیاریکراوی کێشانیان هەیە لە نێو گەنجاندا بەتایبەت 15 بۆ 24 ساڵان زیادبوون و هۆکارەکانیش ئەمانەن؛ 
 
- بەکارهێنانی ئاسان
- زۆری ژمارەیان
- دەستکەوتن و شاردنەوە بە ئاسانی
- کەمیی نرخ
- رازاندنەوەیان

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە