Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تەندروستی

لە هەولێر بەبۆنەی یادی ''مەولوود'' خوێن دەبەخشرێت

شکار رێبوار

شکار رێبوار

25-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار
شکار رێبوار25-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

رووداو - تەندروستی

لەنێو بەڕێوەبەرایەتیی بانکی خوێن لە هەولێر بەبۆنەی یادی مەولوودی پێغەمبەر محەممەد (د.خ)؛ کۆمەڵەی خوێنبەخشانی هەولێر خوێن دەبەخشن؛ 100 کەس بەشداربن و موژدە بەوانە دەدەن کە جۆری خوێنەکانیان دەگمەنە.

ئەمڕۆ سێشەممە 25-8-2026 هاوکات لەگەڵ یادی مەولووددا عەبدولقەهار عەلی، سەرۆکی کۆمەڵەی خوێنبەخشانی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، زیاتر لە 15 ساڵە خوێنبەخشینمان کردووە بە کولتوور و ئەمڕۆش بە درێژایی رۆژەکە خوێنبەخشین بەردەوام دەبێت.

بەگوتەی عەبدولقەهار عەلی، تەنیا ئەمڕۆ 100 کەس خوێن دەبەخشن و ئەمەشیان بۆیە کردووە تاوەکو قەرەباڵخی و جەنجاڵی دروستنەبێت، دەنا وەکو خۆی دەڵێ، زیاتر لە 11 هەزار ئەندامیان هەیە.

ئەوەش باس دەکات کە ئەوانەی ئەمڕۆ خوێن دەبەخشن، بەخشەرانی خوێنە دەگمەنەکانن یاخود ئەو گرووپی خوێنانەن کە بە کەمی دەستدەکەون.

زۆرترین ئەو خوێنانەی دەبەخشرێن، تووشبووانی تالاسیمیا سوودی لێدەبینن؛ سوڵتان سالار، بەرپرسی راگەیاندنی لقی هەولێری کۆمەڵەی تالاسیمیای کوردستان دەڵێت: یەک بوتڵی خوێن ژیانی سێ کەس رزگار دەکات و ئەمە بۆ ئێمە موژدەیەکی دڵخۆشکەرە کە رێژەی خوێنبەخشین زۆر بێت.

بە گوێرەی ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی لە ئەمریکا، خوێنبەخشین ئەم سوودە تەندروستانەی هەیە؛

- هاوسەنگیی ئاسن لە خوێندا دەپارێزێت.
- رێگە لە زیادبوونی ئاسن دەگرێت.
- ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەم دەکاتەوە.
- تەندروستیی جگەر و دڵ دەپارێزێت.
- یارمەتیی کەمبوونەوەی کێش دەدات.
- خانەی نوێی خوێن دروستدەبن.
- ژیانی 3 کەسی دیکە رزگار دەکات.
- لەڕووی دەروونییەوە یارمەتیدەرە بۆ ئاسوودەبوونی ویژدان و گیانی هاوکاری بۆ کەسانی دیکە.

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە