Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

لە فینلاند ئامێرێکی تیشکی بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی پووک بە بێ زیان دروستدەکرێت

هۆشمەند محەممەد

هۆشمەند محەممەد

25-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هۆشمەند محەممەد
هۆشمەند محەممەد25-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

رووداو - تەندروستی

ئامێرێکی نوێی تیشکیی دەتوانێت بەکتریای زیانبەخش لەنێوببات بێ ئەوەی زیان بە بەکتریا سوودبەخشەکانی نێو دەم بگەیێنێت، بەمەش ئازار و هەکردنی پووک نامێنێت.

توێژینەوەیەک لە زانکۆی زانستیی مەترۆپۆلیا لە فینلاند لەسەر زیاتر لە 200 نەخۆش ئەنجامدراوە، ئامێرێکی نوێ بە ناوی (Lumoral)  تاقیکراوەتەوە کە پشت بە تیشک دەبەستێت، دەتوانێت بە شێوەیەکی زۆر کاریگەر کێشەی پووک لە ماڵەوە چارەسەر بکات.

زانکۆکە دەریخستووە، بەشداربووان ئەو کەسانە بوون نەخۆشیی هەوکردنی پووکیان هەبووە، بەشداربووەکان دابەشکرابوون بەسەر دوو گرووپدا، گرووپێکیان تەنیا چارەسەری ئاسایی ددانیان وەرگرتووە، گرووپەکەی دیکەیان لەپاڵ چارەسەری ئاساییدا، رۆژانە ئامێری تیشکیی (Lumoral)یان لە ماڵەوە بەکارهێناوە دەرکەوت، ئەو کەسانەی ئامێرە تیشکییەکەیان بەکارهێناوە، بە رێژەیەکی زۆر بەرچاو (دوو ئەوەندەی گرووپەکەی دیکە) کێشەی خوێنبەربوون و باکتریای زیانبەخشی پووکیان کەم بووەتەوە.

ئەم ئامێرە چۆن کار دەکات؟

- مەڵهەمی تایبەتی ئامێرەکە: سەرەتا نەخۆش مەڵهەمی تایبەت لە دەمیدا بەکاردەهێنێت دەچێتە سەر پووک و بەکتریای زیانبەخش پێوەی دەنووسێت.

- تیشک لێدان: پاشان ئامێرە بچووکەکەی دەم تیشکی تایبەت دەردەدات، بۆ ماوەیەکی کورت دەخرێتە نێو دەمەوە.

 

 - لابردنی بەکتریای خراپ واتە ئەو بەکتریایانەی دەبنە هۆی هەوکردن: تیشکەکە تەنیا ئەم بەکتریایانە دەکوژێت زیانبەخشن و دەبنە هۆی هەوکردنی پووک، بێ ئەوەی زیان بە بەکتریای سوودبەخشی دەم بگەیێنێت.

توێژەرانی زانکۆکە رێنوێنی دەدەن، تەنیا شوشتنی ئاسایی بە فڵچە بەس نییە بۆ پاراستنی تەواوی دەم و ددان ئەگەر کێشەی هەوکردنی پووکت هەیە. مانەوەی باکتریای زیانبەخش بۆ ماوەیەکی درێژخایەن دەبێتە هۆی لەدەستدانی ددان و تەنانەت کاریگەریی خراپی دەبێت لەسەر تەندروستیی دڵ و شەکرە.

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە