Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

زانکۆی ستانفۆرد: پەیڕەوکردنی رێجیمی رووەکی هەوکردن و نیشانەکانی پیربوون کەم دەکاتەوە

هۆشمەند محەممەد

هۆشمەند محەممەد

26-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هۆشمەند محەممەد
هۆشمەند محەممەد26-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

رووداو - تەندروستی
 
پەیڕەوکردنی سیستمێکی خۆراکیی رووەکی (ڤیگن) بۆ ماوەی چوار هەفتە، دەتوانێت گۆڕانی گەورە لەو نیشانە بایۆلۆژییانەدا دروستبکات بەرپرسن لە هەوکردن و خێراکردنی پڕۆسەی پیربوونی جەستە.

د. کڕیستۆفەر گاردن، پسپۆڕی خۆراک و بایۆلۆژی لە زانکۆی ستانفۆرد رایگەیاندووە، تاقیکردنەوەیان لەسەر کۆمەڵێک دووانە کرد و بەو پێیەی دووانەکان جیناتیان زۆر لە یەکتر نزیکە، گرووپێک بۆ ماوەی چوار هەفتە تەنیا خۆراکی رووەکی خوارد و گرووپێکی دیکە  گۆشت و بەرهەمی ئاژەڵییان خوارد.

ئەنجامەی توێژینەوەکە ئەمانە بوو؛

- ئەو کەسانەی سیستمی رووەکییان پەیڕەو کرد، پشکنینەکانی خوێن دەریانخست نیشانەکانی هەوکردن لە جەستەیاندا کەم بووەتەوە و خانەکانیان گەنجتر و تەندروستتر دەرکەوتوون، هەروەها دەبێتە هۆی دابەزینی چەوریی زیانبەخش (LDL) و دابەزینی کێش.

- ئەم گۆڕانکارییە ئەرێنییە تەنیا لە ماوەیەکی کورتدا (تەنیا چوار هەفتە) بەدیارکەوت.

توێژینەوەیەکی دیکە لە زانکۆی فریبێرگی ئەمریکی، لەسەر کۆمەڵێک کەسی پێگەیشتووی تەندروست ئەنجامدراوە، زیاتر لە 800 هەزار خاڵی گۆڕانی کیمیایی لە جیناتی بەشداربوواندا پشکنیووە و دەرکەوتووە، گۆڕینی خۆراک بۆ سیستەمی رووەکیی تەواو (ڤیگن) کاریگەرییەکی خێرا و ئەرێنی لەسەر خانەکانی جەستە دروستدەکات.

بەپێی گوتەی توێژەرانی ئەم توێژینەوە، نەخۆشییە درێژخایەنەکان زۆرجار بەهۆی هەوکردنی بەردەوام لە جەستەدا دروستدەبن، پێویست نییە هەموو کەسێک ببێتە ڤیگنی تەواو، بەڵام زیادکردنی بڕی سەوزە، میوە و خۆراکی رووەکی بۆ ژەمەکانت، قەڵخانێکی بەهێزە بۆ پاراستنی تەندروستی و درێژکردنەوەی تەمەنی خانەکانی جەستە.

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە