Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

توێژەرانی ژاپۆن رێگەیەکی کاریگەر بۆ زوودەستنیشانکردنی ئاوی رەشی چاو دەدۆزنەوە

نمە سەرهەنگ

نمە سەرهەنگ

26-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نمە سەرهەنگ
نمە سەرهەنگ26-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

رووداو - تەندروستی

توێژەرانی ژاپۆن لەڕێگەی توێژینەوەیەکەوە رێگەیەکی نوێ بۆ زوودەستنیشانکردنی ئاوی رەشی چاو دەدۆزنەوە و ئەمە بەرچاویان رۆشن دەکات بۆ چارەسەری نوێ.

توێژینەوەیەک لە زانکۆی کیوشۆی ژاپۆن ئەنجامدراوە، رێڕەوێکی گەردیلەیی نوێی دۆزیوەتەوە کە روونی دەکاتەوە بۆچی پەستانی نێو چاو لە شەواندا بەرز دەبێتەوە کە ئەمەش دەکرێت ببێتە هۆی تووشبوون بە ئاوی رەشی چاو.

ئاوی رەشی چاو، نەخۆشییەکە کە زیان بە دەماری بینین دەگەیێنێت و دەبێتە هۆی لەدەستدانی بینایی. بەرزبوونەوەی پەستانی چاو هۆکارێکی تووشبوونە، ئەم پەستانە بە درێژایی رۆژ دەگۆڕێت و زانراوە کە لە شەواندا بەرز دەبێتەوە.

توێژەران لە زانکۆی کیوشۆ بۆیان دەرکەوتووە، گوێزەرەوەی دەماریی "نۆرئێپینفرین"، ئاستی گەردیلەیەک بە ناوی "RHOB" لە سیستمی پاڵاوتنی چاودا بەرز دەکاتەوە. ئەمەش وادەکات توانای چاو بۆ پاککردنەوەی خۆی لاواز بێت و لە ئەنجامدا پەستانی نێو چاو زیاد بکات.

بەرزبوونەوەی پەستانی چاو لە شەواندا نیشانەیەکی سەرەکییە بۆ دەستنیشانکردنی ئاوی رەشی چاو، بەڵام لەبەر ئەوەی پەستانەکە لە رۆژدا نزمترە، پشکنینە ئاساییەکان لەوانەیە ئەم نیشانە ئاگادارکەرەوەیە نەدۆزنەوە و هەر لەبەر ئەم هۆکارەیە  کەسانی بەساڵاچوو، کە کاتژمێری بایۆلۆژیی جەستەیان تێکدەچێت، رووبەڕووی مەترسیی زیاتری تووشبوون بە ئاوی رەشی چاو دەبنەوە.

تیمی توێژینەوە ژاپۆنییەکە، قەترەیەکی چاویان بەکارهێناوە کە رێڕەوی کیمیایی کۆنتڕۆڵکردنی گەردیلەی RHOB رادەگرێت، ئەو قەترەیەش توانیویەتی بەرزبوونەوەی پەستانی چاو لە شەواندا کەم بکاتەوە و رێگری لە ئاوی رەشی چاو بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە