Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تەندروستی

لە بەلجیکا کۆمپانیاکانی خواردنەوە کحولییەکان ناچار دەکرێن بنووسن: کحول زیانی بۆ تەندروستی هەیە

شکار رێبوار

شکار رێبوار

27-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار
شکار رێبوار27-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

رووداو - تەندروستی

حکومەتی بەلجیکا بڕیارێکی نوێ لە بارەی خواردنەوە کحولییەکان دەدات، هەموو کۆمپانیاکان ناچار دەکات لەسەر بەرهەمەکانیان بنووسن (کحول زیانی بۆ تەندروستی هەیە).

خاوەن مەیخانەکان لە بڕیارەکە ناڕازین و یەکێکیان بە ناوی تۆم ڤان هیۆڤەربێک، دەڵێت: زێدەڕۆیی لە خواردنەوەی کحول زیانی دەبێت، بەڵام باوەڕ ناکەم بڕێکی دیاریکراو زیان بە تەندروستی بگەیێنێت، بەرپرسیارێتی کڕیارەکانە کە بە بڕێکی مامناوەند بخۆنەوە.

حکومەتی بەلجیکا لە 27ـی ئادارەوە مەرجەکانی فرۆشتن و بەکارهێنانی کحولی تووند کردووە. بەم شێوەیە؛

- هەر بیرە و خواردنەوەیەکی کحولی، دەبێت لەسەری بنووسرێت (زیانی تەندروستیی هەیە)، لەکاتێکدا پێشان دەنووسرا (زۆر بەکارهێنانی کحول زیان بە تەندروستی دەگەیێنێت).

- رێکلامکردن بۆ پێشکێشکردنی خواردنەوەی کحولی خۆڕایی قەدەخەیە.

- نابێت هیچ کەسایەتییەکی کاریگەر و بەنێوبانگ رێکلام بۆ خواردنەوە کحولییەکان بکات.

تەندروستیی جیهانی دەیەوێت وڵاتان لە رێگەی سنووردارکردن و زیادکردنی باجی سەر کحول رێگری لە ئاڵوودەبوونی گەنجان بکرێت.

د. تێدرۆس ئادهانۆم، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاندووە: لە زۆربەی وڵاتاندا باجی سەر کحول ئەوەندە کەمە کە کاریگەریی نییە و بە شێوەیەکی خراپ داڕێژراون، بە رێکوپێکی گونجاندنیان بۆ ناکرێت و بەدەگمەن لەگەڵ ئامانجەکانی تەندروستیی گشتیدا یەکدەگرنەوە. نرخی کحول و خواردنەوە شیرینەکان هەرزانتر بووە، لە کاتێکدا ئەو نەخۆشی و زیانانەی پەیوەندییان بە بەکارهێنانیانەوە هەیە، بەردەوامن لە دروستکردنی گوشاری زیاتر لەسەر سیستمی تەندروستی، خێزانەکان و بودجەکان.

بەگوێرەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، کحول ساڵانە دوو ملیۆن و 600 هەزار کەس دەکوژێت و هیچ بڕێکیشی سەلامەت نییە؛ دەکرێت ببێتە هۆی؛ لەبیرچوونەوە، ئاوسان و سستبوونی جگەر، بەرزەپەستانی خوێن، خەمۆکی، لاوازبوونی سیستمی بەرگری و لاوازیی سێکسی.

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە