Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

پزیشکێکی فریاکەوتن بۆ هاونیشتمانییان؛ نەخۆشخانەکان بە هاوەڵی نەخۆش قەرەباڵخ مەکەن

شکار رێبوار

شکار رێبوار

30-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار
شکار رێبوار30-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

رووداو - تەندروستی

پزیشکێکی فریاکەوتن هۆشداری دەداتە هاونیشتمانییان لەوەی کە رێنوێنییان دەکات، لەنێو نەخۆشخانەکاندا قەرەباڵخی دروستنەکەن و 1 یان 2 هاوەڵ بەسە بۆ ئەوەی لەگەڵ نەخۆشدا بێت.

د. مێژوەرد نەجمەدین، پسپۆڕی پزیشکیی فریاکەوتن بە رووداوی راگەیاند، کاتێک ھاوەڵ و خێزانی برینداری رووداوەکان دەگەنە بەشی فریاکەوتن، لە خەمخۆری و خۆشەویستییان بۆ نەخۆشەکە دەیانەوێت ھەموویان بەیەکجار لەگەڵ نەخۆشەکە بن، لە کاتێکدا گونجاو نییە لە یەک یان دوو ھاوەڵ زیاتر لەگەڵ نەخۆشێکدا بێت.

د. مێژوەرد هۆکاری ئەمە بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە ھەمیشە قەرەباڵخییەکی زۆر دروستدەکەن، بە بێ گوێدانە ئەوەی کە چەندین نەخۆشیی دیکە پێویستییان بە چارەسەرە.

زۆربەی جار کاتێک داوا دەکرێت، پێویستە بچنە دەرەوە و ناکرێت دەوری نەخۆشەکە ھێندە قەرەباڵخ بێت کە پزیشک و کارمەندەکان نەتوانن کاری پێویستی بۆ بکەن، دەیکەنە دەمەقاڵێ و ئامادەنین بڕۆنە دەرەوە بۆیە ناچار دەبین کە بانگی پۆلیس و پاسەوانانی نەخۆشخانەکە بکەین لە پێناو سەلامەتیی بەشەکە و نەخۆشەکان. 

هاوکات ئەو پسپۆڕە ئەوەش باس دەکات، ''ھەندێکجار بە ھۆی بوونی ھاوەڵی زۆر لەگەڵ نەخۆش بەتایبەت لە رووداوەکانی شەڕی نێوان دوو لایەن، دووبارە لەنێو نەخۆشخانە شەڕ و پێکدادان روودەداتەوە کە ئەمەش ھۆکارە بۆ زیاتر برینداربوون و گەورەبوونی کێشەکە''. 

ئەمەش بزانە

بە پێی ئامار و زانیارییەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیھانی لە عێراق، بڕی تێچووی بریندارێکی رووداوی ماتۆڕ تەنیا لە فریاکەوتن لە نێوان 100 بۆ 300 دۆلارە، ئەمە جگە لە تێچووی نەشتەرگەری ئەگەر پێویستی پێبێت. ئەگەر ئەم نەخۆشە لە قاوش مایەوە بۆ ماوەی  چوار بۆ حەوت رۆژ ئەوا بڕی تێچووی لە نێوان 500 بۆ 1500 دۆلار دەبێت. ئەگەریش لەنێو چاودێریی چڕدا مایەوە لەنێوان 2000 دۆلار بۆ 10000دۆلارە.

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە