Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تەندروستی

چارەسەرکارێکی دەروونی: مەرج نییە هەموو منداڵێکی فرەجووڵە کێشەی ADHD هەبێت

شکار رێبوار

شکار رێبوار

30-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار
شکار رێبوار30-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

رووداو - تەندروستی

چارەسەرکارێکی دەروونی ئاشکرای دەکات، مەرج نییە هەموو فرەجووڵەییەک یاخود کەمیی سەرنجێک دۆخی ADHD بێت و دایک و باوکان دوودڵ بن لەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 30-8-2026 توانا ئەمین، چارەسەرکاری دەروونی لەنێو بووڵتەنی تەندروستیدا کە دکتۆر نمە سەرهەنگ پێشکێشی دەکات گوتی: کۆمەڵێک نیشانەی سەرەکی هەن کە دەبێت لە منداڵدا دەربکەون ئینجا بە ADHD هەژمار دەکرێت بەتایبەت نەمانی سەرنج و نەبوونی توانای سەرنج لە وانەکانی قوتابخانەی. 

توانا ئەمین دەڵێت: پێویستە مامۆستای قوتابخانەکان رەچاوی دۆخی منداڵانی فرەجووڵەی کەمسەرنج ADHD بکەن، چونکە ئەوان ناتوانن 40 خولەک لەنێو پۆلدا بمێننەوە و ئاگایان لە وانەکان بێت.

هەر بۆیە پێشنیاز دەکات، لە شێوازی وانەپێگوتندا منداڵانی ADHD جیاواز بن لە منداڵانی دیکە. تەنانەت لەلای چارەسەرکارانی دەروونی ئەو منداڵانە راهێنانیان پێبکرێت بۆ ئەوەی نیشانەکانیان کەمتر ببێتەوە و تێکەڵی کۆمەڵگە بکرێنەوە.

ناوەندی کۆنتڕۆڵکردن و رێگریکردنی نەخۆشییەکان لە ئەمریکا دەریخستووە، منداڵێک کە گرفتی فرەجووڵەیی و نەبوونی سەرنجی هەبێت، رەنگە ئەم نیشانانەی تێدا دەرکەوێت:

-لەبیرچوونەوە
-جووڵانی بەردەوام
-زۆر قسەکردنی 
-خۆ خستنە مەترسیی بەبێ بیرکردنەوە
- نەبوونی پەیوەندی کۆمەڵایەتی

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە