Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

زانکۆی هارڤارد: ئۆمێگا 3 و ئەسپرین هەوکردنی پووک کەم دەکەنەوە

نمە سەرهەنگ

نمە سەرهەنگ

31-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نمە سەرهەنگ
نمە سەرهەنگ31-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە زانکۆی هارڤارد لە ئەمریکا دەریدەخات، بەکارهێنانی ئۆمێگا 3 و بڕێکی کەم لە ئەسپرین دەکرێت وەک جێگرەوەی دەرمانە دژەزیندەییەکان کاربکەن بۆ کەمکردنەوەی هەوکردنی پووک.

توێژینەوەکە لەسەر ئەو کەسانە کرا کە هەوکردنی پووکیان هەبوو و بۆ 4 کۆمەڵە دابەشکران و ماوەی ساڵێک چاودێریکران، کۆمەڵەی یەکەم دەرمانی دژەزیندەییان وەرگرت، کۆمەڵەی دووەم ئۆمێگا 3 و بڕێکی کەم ئەسپرینیان وەرگرت، کۆمەڵەی سێیەم ئۆمێگا 3  و ئەسپرین و و دەرمانی دژە زیندەییان وەرگرت،کۆتا کۆمەڵەش هیچیان وەرنەگرت.

لە ئەنجامدا دەرکەوت؛ نزیکەی 58٪ـی ئەو نەخۆشانەی بە دەرمانی دژەزیندەیی چارەسەر کرابوون، هەوکردنەکەیان باشتربوو، ئەو کۆمەڵەی ئۆمێگا 3 و ئەسپرینیان بەکارهێنا ئەنجامێکی نزیک لەوەیان بەدەستهێنا و 57.7٪ـی بەشداربووان گەیشتنە هەمان ئامانج.

د.نیدیا کریستینا، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: لەوانەیە ئەنجامەکان لە داهاتوودا یارمەتیدەر بن بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی دەرمانی دژەزیندەیی لە هەندێک نەخۆشدا، کە ئەمەش گرنگە، چونکە بەرگریی بەکتریایی بەرامبەر دەرمانەکان بووەتە کێشەیەکی تەندروستی لەسەر ئاستی جیهان.

بە گوتەی د.نیدیا کریستینا، ئۆمێگا 3 بە شێوەیەکی جیاواز لە دەرمانە دژەهەوکردنە باوەکان کار دەکات، لەبری ئەوەی تەنیا رێڕەوەکانی هەوکردن رابگرێت، ئۆمێگا-3 دەتوانێت بەشدار بێت لە بەرهەمهێنانی ئەو مادانەی کە یارمەتیی جەستە دەدەن بە شێوەیەکی سرووشتی کۆتایی بە هەوکردن بهێنێت و چاکبوونەوەی شانەکان خێراتر بکەن، بڕە کەمەکەی ئەسپرین لەبەر ئەوە زیادکرا، چونکە دەتوانێت بەرهەمهێنانی ئەم مادە چارەسەرکەرانەی هەوکردن زیاد بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە