Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تەندروستی

سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان: لەمەودوا لە هەموو شوێنێک کاری دەرمانساز جیا بکرێتەوە

شکار رێبوار

شکار رێبوار

31-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار
شکار رێبوار31-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

رووداو - تەندروستی

سەرۆکی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان رایدەگەیێنێت، پێویستە لەمەودوا لە هەموو شوێنێک کاری دەرمانساز و دەرمانخانەکان جیا بکرێتەوە لە کەسانی ناشارەزا و ''دەرمانفرۆش''.

ئەمڕۆ دووشەممە 31-8-2026 د. باریف زاهیر، سەرۆکی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان لە بووڵتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، دەرمان پێویستە تەنیا لە دەرمانخانەکاندا وەربگیرێت و ئەو نۆرینگە یاریدەدەرە پزیشکییانەی دەرمان لە سنووری ئاسایی خۆیان دەفرۆشن، دەبێت دابخرێن.

د. باریف زاهیر دەڵێت: هاونیشتمانییان قازانج دەکەن لەوەی کە دەرمان تەنیا لەلای کەسانی دەرمانسازدا بدرێت و بفرۆشترێت، چونکە جیاوازیی زۆر لەنێوان دەرمانساز و دەرمانفرۆشدا هەیە.

ئەرکان محەممەد، کارگێڕی لقی گەرمیانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی بە رووداوی گوت: لە ساڵی 1992ـەوە کارمەندی تەندروستی لە گەرمیان کاری خۆی دەکات و بێ گرفت بووە، بەڵام ئێستا دەرمانساز زیاد بووە، بۆیە داوا دەکەن ئەوان ئیشەکە بکەن.

ئازاد حەمەفەرەج، گوتەبێژی تەندروستیی گەرمیان، بە رووداوی گوت، "نۆرینگەی کارمەندی تەندروستی و دەرمانخانەمان هەیە، بەڵام لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان زۆربەیان بەناوی دەرمانخانەوە نووسراون، بۆیە ئەوانەی نۆرینگەیان نووسیووە دەبێت بنووسن نۆرینگە نەک دەرمانخانە، چونکە دەرمانخانە لە نۆرینگە جیاوازە''.

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە