Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

پسپۆڕێکی پێست: مۆبایل رێخۆشکەرە بۆ دروستبوونی زیپکە

نمە سەرهەنگ

نمە سەرهەنگ

01-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نمە سەرهەنگ
نمە سەرهەنگ01-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

رووداو - تەندروستی

د. شادیار ئەکرەم  پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست رایگەیاند: لە هەندێک لە توێژینەوەکاندا دەرکەوتووە، تیشکی ئەلیکترۆموگناتیسیی مۆبایل بۆ ماوەیەکی درێژ دەتوانێت زیان بە خانەکان بگەیێنێت و ئەگەری تووشبوون بە هەوکردن، کەمبوونەوەی کۆلاجین و پیربوون زیاد بکات.

لەبارەی هێڵی مل ئاماژەی بەوەکرد، هەرچەندە هۆکاری سەرەکی دروستبوونی هێڵی مل بریتییە لە چوونە نێو تەمەن، جگەرەکێشان، بەرکەوتنی تیشکی خۆر و ناڕێکیی شێوازی خەوتن، بەڵام بەکارهێنانی زۆری مۆبایل و شۆڕکردنەوەی سەر، دروستبوون و قووڵبوونی ئەم هێڵانە خێراتر دەکەن ئەمەش بەهۆی تەنکیی پێستی مل و کەمیی توێژاڵی چەوری لەژێر پێستی مل.

سەبارەت بە پەیوەندیی مۆبایل بە زیپکەوە ئەو پسپۆڕە گوتی، ''مۆبایل دەتوانێت چەوری، ئارەقە، میکرۆب و پیسی لە دەست و ژینگەوە کۆبکاتەوە، کاتێک مۆبایل بەردەوام بە رووخسارەوە دەگیرێت، ئەم مادانە دەتوانن بگوازرێنەوە بۆ پێست و چەورییەخانەکانی پێست دابخەن، پاشانیش ببنە هۆی دروستبوونی زیپکە.

ئەو پسپۆڕە روونی کردەوە، گەرمای مۆبایل و ئارەقەکردنیش دەتوانێت ژینگەیەکی گونجاوتر بۆ داخستنی کونیلەکانی پێست دروستبکات و زیپکە دروستببێت، بەڵام هۆکارگەلێکی دیکەش هەن کە هۆکارن بۆ ئەوە.

لە کۆتاییشدا پێشنیاز دەکات، بۆ کەمکردنەوەی ئەم کاریگەرییە، شاشەی مۆبایل بەردەوام پاک بکرێتەوە، دەست پاک بێت، مۆبایل زۆر بە رووخسارەوە نەگیرێت و لەکاتی پەیوەندییە درێژەکاندا دەنگگەورەکەری مۆبایل یان بیستۆکی گوێ بەکاربهێنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە