Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

تەندروستیی جیهانی: لە هەر حەوت کەسێک، یەکێکیان گرفتی دەروونیی هەیە

هۆشمەند محەممەد

هۆشمەند محەممەد

01-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هۆشمەند محەممەد
هۆشمەند محەممەد01-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

رووداو - تەندروستی

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، تێکچوونە دەروونییەکان بوونەتە یەکێک لە دیارترین کێشە تەندروستییە جیهانییەکان.

رێکخراوەکە ئاشکرای دەکات نزیکەی 1 لە هەر 7 کەسێک لەسەر ئاستی جیهان، کە ژمارەیان بە زیاتر لە 1.1 ملیار کەس مەزەندە دەکرێت، بەدەست یەکێک لە جۆرەکانی تێکچوونی دەروونییەوە دەناڵێنن، لەنێو ئەم تێکچوونانەشدا دڵەڕاوکێ و خەمۆکی بە باوترین و بەربڵاوترینیان دادەنرێن.

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی جەخت لەوە دەکاتەوە، سەرەڕای ئەوەی کە رێگەچارەی کاریگەر و فریاگوزاریی زانستی بۆ خۆپارێزی و چارەسەرکردنی زۆربەی کێشە دەروونییەکان لەبەردەستن، گرفتە گەورەکە ئەوەیە کە زۆرینەی ئەو کەسانەی پێویستیان بەم چاودێرییە هەیە، دەستیان پێی ناگات. ئەمەش لە کاتێکدایە کە زۆرێک لە تووشبووان، جگە لە ئازاری نەخۆشییەکەیان، رووبەڕووی شەرمەزاریی کۆمەڵایەتی ، جیاکاری و تەنانەت پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤیش دەبنەوە، کە ئەمەش باری دەروونییان قورستر دەکات و رێگری دەکات  لە داواکردنی یارمەتی .

تێکچوونی دەروونی بریتییە لە دەرکەوتنی تێکچوونێکی بەرچاو و کلینیکی لە ئاستی بیرکردنەوە، رێکخستنی سۆز و هەستەکان، یان رەفتاری تاکەکەسدا. ئەم بارە نائاساییە زۆرجار پەیوەستە بە هەستکردن بە ئازار و نائارامییەکی زۆر، یان دەبێتە هۆی پەککەوتن و کێشە لە ئەنجامدانی کارە گرنگەکانی رۆژانەدا.

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە