Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

لە 435 گوندی سنووری گەرمیان، تەنیا 51 بنکەی تەندروستی هەن

هونەر حەمید

هونەر حەمید

09-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هونەر حەمید
هونەر حەمید09-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون
تەندروستی30-09-2026

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

رووداو - تەندروستی 

لەکۆی 435 گوندی سنووری ئیدارەی گەرمیان، تەنیا 51 بنکەی تەندروستی هەن، ئەمەش وایکردووە دانیشتووانی 384 گوند بۆ سەرەتاییترین پێداویستیی پزیشکی، ناچار بن رێگەی دوور ببڕن و روو لە ناوەندی قەزا و ناحییەکان بکەن.

نەخۆشکەوتن لە گوندەکانی گەرمیاندا تەنیا ئازاری جەستەیی نییە، بەڵکو دەستپێکی گەشتێکی دوور و درێژە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر، نەبوونی بنکەی تەندروستی لە سەتان گوند، بارگرانییەکی زۆری بۆ گوندنشینان دروستکردووە.

حوسێن دەنگەوەرە، دانیشتووی گوندی دەنگەوەرە لە رۆژئاوای قەزای رزگاری بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "گوندەکەی ئێمە و نزیکەی 7 گوندی دەوروبەرمان هیچ بنکەیەکی تەندروستییان تێدا نییە، بۆ هەر پێویستییەکی پزیشکی یان وەرگرتنی دەرزییەک، دەبێت بچینە کەلار یان ناوەندی قەزای رزگاری''.

تەندروستیی گەرمیان هۆکاری ئەم بۆشاییە گەورەیە بۆ کەمیی میلاک و گرفتی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان دەگەڕێنێتەوە. ئازاد حەمەفەرەج، گوتەبێژی تەندروستیی گەرمیان بە رووداوی راگەیاند: نەبوونی کارمەندی پێویست و نەبوونی کارەبای 24 کاژێری، دوو ئاستەنگی گەورەن کە رێگرن لەوەی بتوانین بنکەی تەندروستی لە هەموو گوندەکان بکەینەوە. تەنانەت لەو شوێنانەشی بنکەمان هەیە، کارمەندەکان لە هەفتەیەکدا تەنیا دوو بۆ سێ رۆژ دەوام دەکەن، ئەویش تاوەکو کاژێر 12:00ی نیوەڕۆ.

بەگوتەی بەرپرسانی تەندروستی، گرفتەکە تەنیا لە باڵەخانەدا نییە، بەڵکو دابینکردنی سیستمی ساردکەرەوە بۆ پاراستنی دەرمانەکان لە شوێنە دوورەدەستەکان بووەتە کێشە. ئەم دۆخە وایکردووە هاوسەنگیی دابەشبوونی خزمەتگوزارییەکان لە نێوان شار و گوند تێکبچێت و گوشارێکی زۆریش بکەوێتە سەر نەخۆشخانەکانی نێو شار.

لە کاتێکدا پلەکانی گەرما لە گەرمیان بەرزن و مەترسیی پێوەدانی مار و دووپشک لە گوندەکاندا زۆرە، نەبوونی ناوەندی تەندروستیی نزیک، ژیانی گوندنشینانی رووبەڕووی مەترسیی بەردەوام کردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون
تەندروستی30-09-2026

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە