Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تەندروستی

پسپۆڕێکی پێست: زۆرخۆشووشتن هۆکارێکی باوە بۆ ئەکزیما

شکار رێبوار

شکار رێبوار

10-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار
شکار رێبوار10-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون
تەندروستی30-09-2026

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری رایدەگەیێنێت، زۆرخۆشووشتن هۆکارێکە بۆ زیادبوونی ئەکزیما (هەستیاریی تووندی پێست).

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10-9-2026 د. سێنەر تاڵەبانی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری لە بووڵتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، بەهۆی پیسیی هەواوە و تێکەڵاوبوونی خەڵک لەگەڵ مادەکانی پاککەرەوە، ژمارەی تووشبووانی ئەکزیما کە هەستیارییەکی تووندی پێستە زیاد بووە.

د. سێنەر تاڵەبانی دەڵێت، ئەوانەی نەخۆشییەکە لە ماڵباتەکانیاندا هەیە، ئەگەری تووشبوونیان زیاترە بەراورد بەوانەی هیچ کام لە کەسوکاریان ئەکزیمایان نییە.

ئەو پسپۆڕە ئاماژەی بەوە کرد، زۆرینەی منداڵان تووشی ئەکزیما دەبن، چونکە چینی پێست بە تەواوی گەشەی نەکردووە و زوو زوو تووشی هەستیاری دەبێت، بەڵام لەگەڵ بەساڵداچووندا ئەوە کەم دەبێتەوە.

بەپێی ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی، ئەوانەی ئەکزیمایان هەیە، ئەمانە بکەن؛
 
- نەخوراندن و هەڵنەکڕانی ئەو شوێنەی تووشی ئەکزیما بووە.
- کورتکردنەوەی نینۆکەکان یاخود لەکاتی خەوتندا دەستکێش بەکاربهێنن تاوەکو شوێنی ئەکزیماکە نەکڕێندرێت و دووچاری هەوکردن نەبێت.
- شێدارکەرەوە لە شوێنی ئەکزیماکە بدرێت (لەژێ راوێژی پزیشک).
- نابێت شێدارکەرەوەی ''لۆشن'' بەکاربێت و پێویستە مەڵهەم یان کرێم بێت.
- بەکارنەهێنانی جلوبەرگی نایلۆن و خوری. 
- کەمکردنەوەی گوشاری دەروونی. 
- خواردنی خۆراکی تەندروست بەتایبەت سەوزە و میوەکان.

لەبارەی رێگەکانی پێشگیری لە وشکبوونەوەی پێست و ئەکزیما ئەمانەی خوارەوە جێبەجێ بکرێن؛
 
- بەکارهێنانی دژەخۆر کە SPFـی لە 30 زیاتر بێت.
- دووبارەکردنەوەی دژەخۆر کە دوو کاژێر جارێک بێت.
- دوورکەوتنەوە و خۆپاراستن لە تیشکی خۆر لە نێوان کاژێر 10:00 تاوەکو کاژێر 16:00.
- بەکارهێنانی تەواوکەرە خۆراکییەکانی ڤیتامین C و E.
- بەکارهێنانی شێدارکەرەوەی گونجاو لەگەڵ جۆری پێست.
- هەفتانە جارێک ماسکی روخسار بەکاربهێندرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون
تەندروستی30-09-2026

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە