Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

تەندروستیی هەولێر: یەکەی گەڕۆکی پشکنینی مەمک لە بنکەی تەندروستیی کورانی عەنکاوە جێگیر کراوە

شکار رێبوار

شکار رێبوار

13-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار
شکار رێبوار13-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون
تەندروستی30-09-2026

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

رووداو - تەندروستی

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر رایدەگەیێنێت، یەکەی گەڕۆک بۆ پشکنینی شێرپەنجەی مەمک و نەخۆشییەکانی دیکەی مەمک لە بنکەی تەندروستیی کورانی عەنکاوە جێگیر کراوە و داوا لە خانمان دەکرێت بەشداربن لەو پشکنینە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژە بەوە دەکات، هەر خانمێک پشکنینی مەمکی بۆ نووسرابێت یاخود بیەوێت پێشوەختە پشکنین بکات، با بچێتە ئەو بنکەیە و لەنێو کلینیکە گەڕۆکەکە پشکنینەکەی بۆ بکرێت. 

ئەمڕۆ یەکشەممە 13-9-2026 د. بێریڤان عەدنان، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، بەهۆی ئەو نۆرینگە گەڕۆکەوە لە مانگی ئەیلوولی ساڵی رابردووەوە تاوەکو ئێستا 900 خانم لە سنووری هەولێر پشکنینیان بۆ کراوە.

د. بێریڤان عەدنان روونی دەکاتەوە، نۆرینگە گەڕۆکەکە بە سەرپەرشتیی تەکنیکی و دارایی رێکخراوێکی ئەمریکییە و تاوەکو نزیکەی دوو هەفتەی داهاتوو لە بنکەی تەندروستیی کورانی عەنکاوە جێگیر دەبێت.

تەنانەت داوایەک ئاڕاستەی پزیشکانیش دەکات کە هەر پشکنینێکی مەمکیان بۆ هەر چارەخوازێک نووسیبێت، با چارەخوازەکە ئاگادار بکەنەوە لەو یەکە گەڕۆکە بۆ ئەوەی بە خۆڕایی پشکنینەکەی بۆ بکرێت، ''چونکە پشکنینی مامۆگرافی و سۆنەری مەمک نزیکەی 50 بۆ 100 هەزاری دیناری تێدەچێت و لەو نۆرینگە گەڕۆکە بە خۆڕایی دەکرێت''.

بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون
تەندروستی30-09-2026

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە