Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

توێژینەوەیەک: برژانگی دەستکرد ئەگەری تووشبوون بە کێچێکی مەترسیدار زیاد دەکات

شکار رێبوار

شکار رێبوار

13-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار
شکار رێبوار13-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون
تەندروستی30-09-2026

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداری لە برژانگی دەستکرد دەدات و دەریدەخات، ئەگەر بە پاکوخاوێنی بەکارنەیەت، هۆکارە بۆ تووشبوون بە مشەخۆر و هەوکردنی تووندی چاو.

توێژینەوەیەکی نوێ لە زانکۆی پزیشکیی نیشتمانیی پیرۆگۆڤ لە ئۆکراینا لەسەر 345 خانمی 16 بۆ 28 ساڵ کرا کە رۆژانە برژانگی دەستکریان بەکارهێناوە و هەندێکیشیان 3 بۆ 4 هەفتەجارێک دایاندەنایەوە. دەرکەوتووە؛ 25ـیان تووشبووی جۆرە کێچێک بوون بە ناوی Demodex، هەروەها 18ـیان تووشی هەوکردن و هەستیاریی پێڵووی چاویان بوون.

تاتیانا زمود، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: 47٪ـی ئەو خانمانەی برژانگی دەستکردیان بەکارهێناوە هەستیان بە (ئازار، سووربوونەوەی چاو، هەوکردن، هەستیاری، خووران و زیادبوونی فرمێسک) کردووە. ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە دوای پشکنین بۆ ئەو برژانگانە دەرکەوتووە، تووشبووی کێچن.

ئەو توێژەرە روونی دەکاتەوە، پاککردنەوەی بەردەوامی برژانگەکان بە بەکارهێنانی بەرهەمی تایبەت بە پاککردنەوەی پێڵووی چاو کە مادەی پارێزەریان تێدا نییە، یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکان، چونکە کێشە لە بەکارهێنانی ئەو برژانگە دەستکردانە نییە، بەڵکو کێشە لە پاراستنی پاکوخاوێنییانە.

کێچی جۆری Demodex لە جاڵجاڵۆکە دەچێت و هەشت قاچی هەیە، بە سرووشت لەنێو رەگی موو و رژێنە چەورییەکانی رووخساردا دەژی، خۆراکەکەشی بریتییە لە پێست و ئەو رۆن و چەورییەی کە لە پێستەوە دەردەچن، ئەگەر زۆر بێت دەبێتە هۆی خوران، سووربوونەوە، ئاوسان و هەوکردنی دەوروبەری چاو و کۆبوونەوەی کێچ.

ئەمەش بزانە

پسپۆڕێکی بەرگریزانیی جەستە و مامۆستای زانکۆ رایدەگەیێنێت، دانانی برژانگی دەستکرد بەرگریی جەستە لاواز دەکات، هەروەها مووی لووت لاببرێت، کەسەکە بە ئاسانی تووشی نەخۆشی دەبێت. هۆکارەکانیش روون دەکاتەوە. (کلیک لێرە بکە)

بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون
تەندروستی30-09-2026

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە