Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

هۆشدارییەک بۆ پیاوان؛ زۆرخواردنی شیرەمەنییەکان ئەگەری شێرپەنجەی پڕۆستات زیاد دەکات

هۆشمەند محەممەد

هۆشمەند محەممەد

14-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هۆشمەند محەممەد
هۆشمەند محەممەد14-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون
تەندروستی30-09-2026

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

رووداو - تەندروستی

خواردنی زۆری شیرەمەنی (شیر، ماست، پەنیر، بە تایبەت جۆری کەم-چەوری) پەیوەندییەکی راستەوخۆی بە بەرزبوونەوەی مەترسیی شێرپەنجەی پڕۆستاتەوە هەیە، ئەمە پەیمانگەیەکی ئەمریکی وادەڵێت.

پەیمانگەی بەرپرسیارێتیی پزیشکی لە ئەمریکا دەریدەخات، تەنیا 20٪ی پیاوان دەزانن شیرەمەنی پەیوەندیی بە شێرپەنجەی پڕۆستاتەوە هەیە، 80٪ـیان پاش زانینی ئەمە واز لە شیرەمەنی دەهێنن.

نوا پرامسما، پسپۆڕ و راهێنەری خۆراکی دەریخستووە، خواردنی زۆری بەرهەمە شیرەمەنییەکان، رەنگە هاندەری گەشەی خانەکانی پڕۆستات بێت. هەروەها، توێژینەوەکان دەریانخستووە، پەیڕەوکردنی خۆراکی رووەکی دەتوانێت مەترسیی پێشکەوتنی نەخۆشییەکە تا رێژەی 56٪ کەم بکاتەوە.

نوا پرامسما، دەڵێت: پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی پێویستیان بە هۆشیاریی زیاترە لەسەر مەترسییەکانی شیرەمەنی و سوودەکانی خۆراکی رووەکی بۆ پڕۆستات.

پەیمانگەی پزیشکانی بەرپرسیار لە ئەمریکا رێنوێنی دەدات، بۆ پاراستنی تەندروستی گرنگە هاوسەنگی لە خواردنی بەرهەمە شیرەمەنییەکاندا بکرێت و گرنگی زیاتر بە خۆراکی رووەکی بدرێت، وەک زیادکردنی سەوزە، میوە و دانەوێڵەی  تەواو. لەگەڵ ئەمەشدا، ئەنجامدانی پشکنینی پڕۆستات، وەک پشکنینی PSA و راوێژکردن بە پزیشکی پسپۆڕ.

تەنانەت ئەوەش باس دەکرێت، نابێت زیادەڕۆیی لە خواردنی بەروبوومە شیرەمەنییەکان بکرێت، بەڵکو بە هاوسەنگی بخورێن.


بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون
تەندروستی30-09-2026

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە