Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

پسپۆڕێکی خانمان: ئازاری مەمک زۆرجار نیشانەی شێرپەنجە نییە

هۆشمەند محەممەد

هۆشمەند محەممەد

15-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هۆشمەند محەممەد
هۆشمەند محەممەد15-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون
تەندروستی30-09-2026

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

رووداو - تەندروستی

هەستکردن بە ئازار لە مەمکدا دەتوانێت خێرا مێشکت سەرقاڵ بکات و ترس دروستبکات، بەڵام زۆرجار ئازاری مەمک ئاساییە و پەیوەندی بە شێرپەنجەوە نییە، ئەمە پسپۆڕێکی خانمان و منداڵبوون لە ئەمریکا روونی دەکاتەوە.

د. لاکشمی خاتری، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان لە زانکۆی ئۆهایۆ لە ئەمریکا دەڵێت: ئازاری مەمک زۆر باوە و لەگەڵ ئەوەی زۆرینەی جار پەیوەندیی بە شێرپەنجەوە نییە، بەڵام چەند حاڵەتێکی تایبەت پێویستیان بە سەرنجی ورد هەیە.

لەم کاتانەدا ئازاری مەمک ئاساییە:

- گۆڕانی هۆرمۆنەکانی وەک ئێسترۆجین و پرۆجێستیرۆن لە ماوەی سووڕی مانگانە، دووگیانی، شیردان و پێش وەستانی هەمیشەیی سووڕی مانگانە، دەبێتە هۆی دروستبوونی هەڵاوسان.

- ستیان (سووخمە)ـی نەگونجاو، گوشار دەخاتە سەر بەستەرەکانی مەمک.

لەم کاتانەدا ئازاری مەمک مەترسیدارە؛

- ئازاری بەردەوام لە شوێنێکی دیاریکراوی مەمکدا نەڕوات و پێویستی بە پشکنینی وێنەیی هەیە.

- ئازاری مەمک دوای وەستانی هەمیشەیی سووڕیی مانگانە، هەرچەندە ئازاری سووڕی مانگانە کەم دەبێتەوە، بەڵام ئازاری بەردەوامی دوای ئەم تەمەنە بە تایبەت لە یەک ناوچەدا شایەنی هەڵسەنگاندنە.

- گۆڕانی پێست یان گۆی مەمک، وەک پێستی توێکڵی پڕتقاڵی، سووربوونەوە پێست، توێکڵ بوونی دەوروبەری گۆی مەمک، یان دەرچوونی شلەی روون یان خوێناوی بێ گوشین.

  - دەرکەوتنی گرێی نوێ، پێویستی بە پشکنین هەیە بۆ دڵنیابوونەوە.

- نیشانەکانی هەوکردن وەک سووربوونەوە، گەرمی و هەڵاوسان.

- ئازار چەند رۆژێک بخایەنێت

د. لەکشمی رێنوێنی دەدات، خانمان نابێت لە کاتی هەستکردن بە هەر گۆڕانکارییەکی نائاسایی لە جەستەیاندا، دوودڵ بن لە سەردانکردنی پزیشک. بەپێی قسەکانی ئەو، ترس نابێت ببێتە هۆی دواخستنی چارەسەر و پشتگوێخستنی نیشانە بەردەوامەکان وەک ئازار، گرێی نوێ، یان گۆڕانکاریی پێستی مەمک هەڵەیەکی مەترسیدارە. پشکنینی پزیشکی وەک مامۆگرافی و سۆنار، بە رێنمایی پزیشک، باشترین رێگایە بۆ دڵنیابوونەوە و ئارامیی دەروونی.

بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون
تەندروستی30-09-2026

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە