Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

توێژینەوەیەک لە کەنەدا: دەرمانێک بەهەڵە و بە بێ راوێژی پزیشک بەکاربێت، دەبێتە هۆی مردن

هۆشمەند محەممەد

هۆشمەند محەممەد

15-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هۆشمەند محەممەد
هۆشمەند محەممەد15-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون
تەندروستی30-09-2026

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

رووداو - تەندروستی

دەرزیی دژەبەکتریایەک لە گرووپی چوارەمی سێفالۆسپۆڕین مەترسیی مردن زیاد دەکات بەراورد بە جۆرەکانی دیکەی هەمان گرووپ و هۆشداریی لێوە دەدرێت.

توێژینەوەیەک لە نەخۆشخانەی رۆزەمۆنت لە مۆنتریال لەسەر 22 هەزار نەخۆش ئەنجامدرا و دەرکەوت، بەکارهێنانی دژەبەکتریای  (Cefepime) بۆ هەوکردنی تووند، ئەگەری 94٪ پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی مەترسیی مردن هەیە. 

د. زەهرا سوهانی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو رایگەیاند، مەترسیی دژەبەکتریاکە لە پێگەیشتوواندا زیاترە و لە منداڵاندا نیشانەی روونی مردن نەبینراوە. بەگوێرەی ناوبراو، کێشەکە رەنگە پەیوەندی بە ژەمی دەرمانەکەوە هەبێت نەک خودی دەرمانەکە، دوو هۆکاری سەرەکی لەخۆدەگرێت:

- بەکارهێنانی ژەمی کەمتر لە پێویست کە چارەسەرەکە ناتەواو دەکات. 
- بەکارهێنانی ژەمی زیادە، بەهۆی کێشەی گورچیلەوە لە جەستە کۆدەبێتەوە و دەبێتە هۆی ژەهراویبوونی دەمارەکان.

نەخۆشخانەی رۆزەمۆنت دەڵێت: ئەم لێکۆڵینەوەیە مانای ئەوە نییە دەرمانی (Cefepime) قەدەخە بکرێت یان لە رێنوێنییەکان لابدرێت، بەڵکو پەیامی سەرەکی ئەوەیە، ژەمەکان و بەکارهێنانەکەی پێویستی بە چاودێری کارکردنی گورچیلە و ژەمی گونجاو هەیە وەک (2 گرام هەموو 8 کاتژێرێک لەکاتی خۆیدا)، دەرمانەکە نابێت پشتگوێ بخرێت، چونکە چارەسەرێکی کاریگەرە بۆ بەکتریا مەترسیدارەکان.

بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون
تەندروستی30-09-2026

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە