Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

توێژینەوەیەک: فرەکیسی هێلکەدان مەترسیی جەڵتەی دڵ و مێشک زیاد دەکات

هۆشمەند محەممەد

هۆشمەند محەممەد

15-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هۆشمەند محەممەد
هۆشمەند محەممەد15-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون
تەندروستی30-09-2026

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریخستووە، ئەو خانمانەی تووشبووی فرەکیسی هێلکەدانن مەترسیی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک زیاترە.

توێژینەوەکەی زانکۆی پێنسیلڤانیا کە لەسەر 2 ملیۆن کەس کراوە دەرکەوتووە ئەو کەسانەی فرەکیسی هێلکەدانیان هەیە، بە بەراورد بە کەسانی دیکە  2.5 هێندە زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بە جەڵتەی دڵ و مێشک، 3.4 هێندە زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بە جەڵتەی بچووکی مێشک هەیە.

د. ئانوجا دۆکراس، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە، رایگەیاند، "پێویستە پزیشکان بە وردی چاودێریی تەندروستیی دڵی ئەو نەخۆشانە بکەن کە فرەکیسی هێلکەدانیان هەیە."
د. ئانوجا دۆکراس ئاماژە بەوەدەکات " بۆ ئەوەی خانمان دووربن لە نەخۆشیی فرەکیسی هێلکەدان پێویستە خۆیان بەدووربگرن جگەرەکێشان، کەمجووڵەیی و قەڵەوی هەروەها بایەخ بە شێوازی ژیانی تەندروست بدەن."

بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، لە 10% بۆ 13%ی خانمان لە تەمەنی منداڵبووندا تووشی فرەکیسی هێلکەدان دەبن.

 

کیسی هێلکەدان کێشەیەکی بەربڵاوی نێو خانمانە و چەند رێگەیەک بۆ پێشگیری  لێی ئەمانەن؛
 
- دابەزاندنی کێش و کێشڕێکی
- دوورکەوتنەوە لە خۆراکە خێراکان
- کەمکردنەوە و دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە گازییەکان
- بایەخدان بە خواردنی سەوزە و میوەکان
- وەرزش و جووڵەی رۆژانە
- رێکخستنی کاتی خەو
 



بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون
تەندروستی30-09-2026

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە