Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

لە بەریتانیا دەرمانێکی نوێی شێرپەنجەی مەمک ژیانی تووشبووان درێژ دەکاتەوە

نمە سەرهەنگ

نمە سەرهەنگ

17-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نمە سەرهەنگ
نمە سەرهەنگ17-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون
تەندروستی30-09-2026

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

رووداو - تەندروستی

 

دەرمانێکی نوێ بۆ درێژکردنەوەی ژیانی تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک لەسەر سیستمی تەندروستیی نیشتمانیی بەریتانیا (NHS) لە ئینگلتەرا بەردەست دەبێت، دوای ئەوەی دانوستاندنەکان لەسەر نرخەکەی بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات.

تاقیکردنەوە کلینیکییەکان دەریانخستووە، دەرمانی "ئەنەرتو" بە ناوی زانستی "فام تراستوزوماب دیرۆکسیتکان" بە دوو شێوە یارمەتیی تووشبووانی شێرپەنجە دەدات:

1.  پێشکەوتنی نەخۆشییەکە دوادەخات: ئەو کەسانەی دەرمانەکەیان بەکارهێناوە، نەخۆشییەکەیان بۆ ماوەی نزیکەی 10 مانگ پێشنەکەوتووە، لەکاتێکدا بەبێ دەرمانەکە، نەخۆشییەکە دوای نزیکەی 5 مانگ پێشکەوتووە.

2.  تەمەنی تووشبووان درێژ دەکاتەوە: بە تێکڕا، ئەو کەسانەی دەرمانەکەیان بەکارهێناوە نزیکەی 23 مانگ ژیاون، بەڵام ئەوانەی بەکاریان نەهێناوە نزیکەی 17 مانگ ژیاون، واتە دەرمانەکە زیاتر لە 6 مانگ ژیانی درێژکردووەتەوە.

د.کاترین ئێلیەت، بەڕێوەبەری توێژینەوە لە دامەزراوەی توێژینەوەی شێرپەنجەی بەریتانیا دەڵێت، "ئەنەرتو" چارەسەرێکی ئاراستەکراوە  راستەوخۆ دەگاتە سەر خانە شێرپەنجەییەکان. ئەنجامی تاقیکردنەوە کلینیکییەکان دەریدەخەن، بۆ ئەو کەسانەی جۆرێکی پێشکەوتووی شێرپەنجەی مەمکیان هەیە و دوای چارەسەر نەخۆشییەکەیان پێشکەوتووە، دەتوانێت یارمەتیان بدات درێژتر بژین و خراپبوونی شێرپەنجەکەیان دوابخات".

پەیمانگەی نیشتمانی بۆ تەندروستی و چاودێریی نایاب (Nice) پێشتر لە تەممووزی 2024 دەرمانەکەی رەتکردبووەوە، بەهۆی گرانبوونی نرخەکەی، بەڵام دوای دانوستاندن لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای بەرهەمهێنەری دەرمانەکە AstraZeneca و دایچی سانکیۆ، رەزامەندی لەسەر بەکارهێنانی درا.

پێشبینی دەکرێت وەزیرانی وێڵز و ئێرلەندای باکوور هەمان رێکار بگرنەبەر و دەرمانەکە لەوێش بەردەست بکەن.


بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون
تەندروستی30-09-2026

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە