Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

پیاوە 90 ساڵەکەی ژاپۆن توانی پاڵەوانێتیی لەشجوانی بەدەستبهێنێت

هۆشمەند محەممەد

هۆشمەند محەممەد

20-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هۆشمەند محەممەد
هۆشمەند محەممەد20-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون
تەندروستی30-09-2026

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

رووداو – تەندروستی

ئەم پیاوەی نێو وێنەکە تۆشیسوکی کانازاوایە، لە تەمەنی 90 ساڵیدا توانی سەرنجی میدیاکانی جیهان بۆ لای خۆی رابکێشێت و توانی لە پاڵەوانێتیی لەشجوانی ئەستێرە دیارەکانی ژاپۆن کە لە سەرەتای ئەیلوولی 2026 بەڕێوەچوو، پلەی یەکەم لە پۆلێنبەندی 85 ساڵ بە سەرەوە بەدەستبهێنێت.

دیارترین خاڵی ئەم دەستکەوتە ئەوەیە، ئەم سەرکەوتنە مەزنەی تەنیا یەک رۆژ پاش ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی 90 ساڵەیەوە تۆمار کرد.

پاش ماوەیەکی درێژ لە وازهێنان، لە تەمەنی 50 ساڵیدا گەڕایەوە ناو مەیدانی کێبڕکێکان و لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا چەندین ناونیشانی نیشتمانی و نێودەوڵەتی لە تەمەنە پێشکەوتووەکاندا بەدەستهێناوە.

نهێنییەکانی سەرکەوتن و سیستمی خۆراکیی تۆشیسوکی کانازاوا؛

- دوورکەوتنەوە لە گۆشت: سەرباری ئەوەی کە وەرزشکارانی لەشجوانی پشت بە خواردنی بڕێکی زۆر لە گۆشت دەبەستن، بەڵام کانازاوا دەیان ساڵە بەتەواوی وازی لە خواردنی گۆشت هێناوە.

- سیستمی خۆراکیی رۆژانە: ژەمە سەرەکییەکانی پێکدێن لە برنجی قاوەیی (بۆ دابینکردن و پاراستنی وزە)، فاسۆلیای سۆیا کە دۆشاوی تایبەتی هەیە و پرۆتین و بەکتریای سوودبەخشی تێدایە، هێلکە و شۆربای میسۆ.

- وازهێنان لە خووە خراپەکان: کاتێک لە تەمەنی 50 ساڵیدا گەڕایەوە ناو مەیدانی وەرزش، جگەرە و خواردنەوە کحولییەکانی بە یەکجاری راگرت و پابەندبوونی خۆی بە راهێنانی قورسەوە دەستپێکردەوە.

کانازاوا، سەبارەت بە تەمەنەکەی دەڵێت "هەموو ساڵێک چرچولۆچیی دەموچاوم زیاد دەکات و هێزم کەمتر دەبێتەوە، بەڵام زاڵبوون بەسەر ئەمانەدا بە هەوڵدان، رێبازی ژیانی منە". ناوبراو ئامانجێتی تاوەکو تەمەنی 100 ساڵی بە تەندروستیی باشەوە بمێنێتەوە و نموونەیەکی باڵا بێت بۆ باپیران و دایکانی جیهان.

بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون
تەندروستی30-09-2026

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە