Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

دەرمانێکی رەپنەبوونی چووک، رەنگە ببێتە هۆی کوێر بوون

شکار رێبوار

شکار رێبوار

20-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار
شکار رێبوار20-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون
تەندروستی30-09-2026

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

رووداو - تەندروستی

دەرمانێکی هەوکردن و گەورەبوونی پڕۆستات کە رۆڵی هەیە لە چاکبوونەوە لە رەپنەبوونی چووک، دەشێت ببێتە هۆی لەدەستدانی بینایی، بەڵام چۆن؟

توێژەران دەڵێن، بەکارهێنانی درێژخایەنی دەرمانی تادالافیل (Tadalafil) کە ناوە بازرگانییەکەی (Cialis )ـە، بۆ چارەسەرکردنی زوو میزکردن و میزەچۆڕکێ بەهۆی گەورەبوونی پرۆستاتەوە بەکاردێت، رەنگە مەترسیی تووشبوون بە گلۆکۆما زیاد بکات، کە نەخۆشییەکی چاوە و هەڕەشە لە بینایی دەکات.

توێژینەوەکە چی ئاشکرا دەکات؟

توێژەرانی ئەمریکی شیکارییان بۆ زیاتر لە 70 هەزار پیاوی 40 ساڵ بەرەو سەرەوە کرد کە هیچیان پێشینەی نەخۆشییەکانی چاویان نەبوو، لەماوەی 10 ساڵدا نیوەی بەشداربووان پێنج ساڵ دەرمانی (Tadalafil)ـیان وەرگرت، شیکارییەکە دەریخست کە ئەو پیاوانەی دەرمانەکەیان وەرگرتبوو 22٪ ئەگەری تووشبوونیان بە گلۆکۆما هەبوو بە بەراورد بەوانەی دەرمانەکەیان وەرنەگرتبوو.

کێ لە مەترسیدایە؟

ئەو کەسانە هۆشیار دەکرێنەوە کە دەرمانەکە بەکاردەهێنن و لە مێژووی ماڵباتەکانیاندا تووشبووی نەخۆشیی گڵوکۆما هەیە وەکو بەرزەپەستانی چاوەکان، ئاوی رەشی چاو و ئاوی سپیی چاو.

د. ئادەم رامین، بەڕێوەبەری پسپۆڕانی شێرپەنجەی میزڵدان لە لۆس ئەنجڵسی ئەمریکا دەڵێت، چەندین ساڵە ئەو دەرمانە بەبێ هیچ کێشەیەک بۆ چارەسەری پڕۆستات و رەپنەبوونی چووک بەکاردێت، مەترسییەکە تاڕادەیەک کەمە، بەڵام پێویستە ئەوانەی گرووپی مەترسیدارن بە وردی بەکاریبهێنن.

دەرمانەکە چییە؟

ئەو دەرمانە کە لە شێوەی دەنکۆڵەیە لە هەمان گرووپی ئەو دەرمانانەیە کە ڤیاگراش پێکدەهێنن، بەگوێرەی ئەکادیمیای ئەمریکیی چاو، دەرمانەکانی چارەسەری رەپنەبوونی چووک، وەک تادالافیل و ڤیاگرا، رەنگە ببنە هۆی کێشەی لاوازبوونی بینین وەکو هەستیاری بە رووناکی، لێڵبوونی بینین، بینینی رەنگی شین-سەوز و کەمبوونەوەی بینینی رەنگەکان.

گلوکۆما چییە؟

بەپێی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی و ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان CDC، لە جیهاندا نزیکەی 80 ملیۆن تووشبووی گڵوکۆما هەن کە نەخۆشییەکە هۆکارێکی باوە بۆ کوێربوون، زیاتر کەسانی بەساڵاچوو ئەمەیان لەنێودا باوە لەگەڵ ئەوانەشی کە شەکرەیان هەیە.

هیچ چارەسەرێکی نییە و ئەو دەرمانانەی بەکاردێن، تەنیا نیشانەکانی کەمتر دەکەنەوە یاخود مەترسیی نەخۆشییەکە کەمتر دەکەنەوە لەڕێگەی؛

- دەرمانی حەب و قەترەی چاو.
- لێزەر.
- نەشتەرگەری.

بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون
تەندروستی30-09-2026

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە