Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

توێژینەوەیەک لە ئەمریکا: لە هەر 3 خانمێکی گەنج، یەکێکیان پشکنینی شێرپەنجەی ملی منداڵدانی نەکردووە

هۆشمەند محەممەد

هۆشمەند محەممەد

21-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هۆشمەند محەممەد
هۆشمەند محەممەد21-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون
تەندروستی30-09-2026

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

رووداو - تەندروستی

 

 توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریدەخات نزیکەی 1 لە 3 خانمانی تەمەن 21 بۆ 29 ساڵ تاوەکو ساڵی 2023 هەرگیز پشکنینی شێرپەنجەی ملی منداڵدانیان نەکردووە.

توێژینەوەکە لە سەنتەری سانت جۆنز لە ئەمریکا کراوە کە  پشتی بە ئاماری نیشتمانیی تەندروستی لە لەنێوان ساڵانی 2005 بۆ 2023 بەستووە، دەرکەوتووە رێژەی ئەو خانمە گەنجانەی کە هەرگیز پشکنینیان نەکردووە لە 12.5%ـی ساڵی 2005ـەوە بۆ 31.9% لە ساڵی 2023 بەرزبووەتەوە.

هاوکات، توێژەرانی سەنتەرە ئەمریکییەکە بۆیان دەرکەوتووە کە لە دوای ساڵی 2017ـەوە، تووشبوون بە شێرپەنجەی ملی منداڵدان لە قۆناخە درەنگەکاندا ساڵانە بە رێژەی زیاتر لە 2% زیادی کردووە.

شێری رۆس، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون دەڵێت، "پشکنینی شێرپەنجەی ملی منداڵدان دەتوانێت گۆڕانکارییە پێشوەختەکانی خانە شێرپەنجەییەکان دەستنیشان بکات پێش ئەوەی پەرەبستێنن و ببنە شێرپەنجە، زیاتر لە 9 لە 10 حاڵەتی شێرپەنجەی ملی منداڵدان بەهۆی ڤایرۆسی HPVـیەوە روودەدەن."

کۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمریکی (ACS) پێشنیاز دەکات خانمان لە تەمەنی 25 ساڵییەوە دەست بە پشکنینی بەردەوام بکەن تاوەکو تەمەنی 65 ساڵی، پشکنینی بەردەوام تەنانەت ئەگەر ڤاکسینی HPVـیشت وەرگرتبێت، هێشتا پێویستە.

بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون
تەندروستی30-09-2026

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە