Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

کۆمەڵەی دڵ لە ئەمریکا: 79٪ـی گەنجان نیشانە سەرەتاییەکانی نەخۆشیی دڵیان هەیە

هۆشمەند محەممەد

هۆشمەند محەممەد

22-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هۆشمەند محەممەد
هۆشمەند محەممەد22-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون
تەندروستی30-09-2026

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

رووداو - تەندروستی

کۆمەڵەی دڵ لە ئەمریکا لە توێژینەوەیەکدا ئاشکرای دەکات، نزیکەی 79٪ی گەنجان لە تەمەنی دەوروبەری 23 ساڵی پێشوەختە نیشانەکانی نەخۆشییەکانی دڵ، گورچیلە و زیندەچالاکیان تێدا دەردەکەوێت کە ئەمەش مەترسیی تووشبوون بە جەڵتە و نەخۆشییە مەترسیدارەکان لە تەمەنی گەنجیدا زیاد دەکات.

د. کەڤین شاهـ، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ لە پەیمانگای دڵ و دەماری مێمۆری کەیر دەریخستووە، بەپێی توێژینەوەکە، لە قۆناخی سەرەتایی تەنیا 20.7٪ی بەشداربووان هیچ مەترسییەکیان نەبووە. لە کاتێکدا، لە قۆناخی یەکدا 40.2٪ چەوری زیادە یان ناڕێکیان لە جەستەدا هەبووە، لە قۆناخی دووەم 36.2٪ مەترسیی زیندەچالاکی یان کێشەی گورچیلەیان هەبووە و لە قۆناخی سێیەمدا 2.8٪ تووشی نەخۆشیی شاردراوەی دڵ یان نەخۆشیی پێشکەوتووی گورچیلە بوون. 

پسپۆڕەکە دەڵێت؛ پشکنینەکان بە سۆنەر دەریخست ئەو گەنجانەی قۆناخەکانی تێکچوونی زیندەچالاکی دڵ و گورچیلەی یان بەرزتر بووە، نیشانەی ئەستووربوون و زیانگەیشتن بە دیواری خوێنبەرەکانیان تێدا دەرکەوتووە، دیاردەیەک  پێشتر تەنیا لە تەمەنی گەورەکاندا دەبینرا، نەک گەنجانی تەمەنی 20 ساڵی.

کۆمەڵەی دڵ لە ئەمریکا رێنوێنی دەدات بە شێوازی ژیانی تەندروست دڵ زیاتر دەپارێزرێت، بە پێی WHO ئامانەی خوارەوە شێوازی ژیانی تەندروستن؛
 
- بایەخدان بە خواردنی سەوزە و میوەکان.
- بایەخدان بە خواردنی خۆراکی دانەوێڵەی تەواو و بەرهەمە کەم چەورەکان.
- بڕی پێویست ئاو بخورێتەوە
- بایەخدان بە پڕۆتینەکان لە ماسی، گۆشتی سوور، گۆشتی مریشک، هێلکە، تۆوی کەتان و گەنمەشامی.
- بڕێکی دیاریکراو کالۆریی رۆژانە بخورێت.
- سنووردارکردنی شەکر، چەوری و خۆراکە خێراکان.
- کەمکردنەوە و دوورکەوتنەوە لە کحول، خواردنەوە وزەبەخشەکان و خواردنەوە گازییەکان.
- خەوی باش
- دوورکەوتنەوە لە کێشانی جگەرە و نێرگەلە
- بیرکردنەوەی ئەرێنییانە و راهێنانەکانی ئاسوودەیی دەروون

بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون
تەندروستی30-09-2026

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە