Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تەندروستی

بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆی هەولێری پزیشکی گردبوونەوە

شکار رێبوار

شکار رێبوار

22-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار
شکار رێبوار22-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون
تەندروستی30-09-2026

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

رووداو - تەندروستی

لە هەولێر لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا، بەشێک لە خوێندکارانی کۆلێژی زانستە تەندروستییەکانی زانکۆی هەولێری پزیشکی گردبوونەوە و داوای ئەوە دەکەن کە رێگری لە بڕیارەکانی بەغدا سەبارەت بە بەشەکانی کۆلێژەکە بکرێت.

رۆژی سێشەممە 22-9-2026 هەولێر دزەیی، نوێنەرێکی خۆپێشاندەرەکانە و خوێندکارە لە بەشی چارەسەری سرووشتیی کۆلێژی زانستە تەندروستییەکان بە رووداوی گوت: کۆلێژی زانستە تەندروستییەکان لە سەرەتای دامەزراندنییەوە دانپێدانانی بۆ نەکراوە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە و چەندجارێکیش لیژنە چووەتە بەغدا، هیچ ئەنجامێکی نەبووە.

هەولێر دزەیی روونی دەکاتەوە، ئەو مەرجەی بەم کۆتاییانە بەغدا دایناوە بۆ کۆلێژەکە لە بەرژەوەندی خوێندکاران و دەرچووانی بەشەکان نییە، چونکە دوو بەشی کۆلێژەکە لە پزیشکییەوە گۆڕدراون بۆ زانست وەکو (مایکرۆبایۆلۆژیی پزیشكی بووە بە زانستی مایکرۆبایۆلۆژی) و (کلینیکەڵ بایۆکیمیتری بووە بە زانستی بایۆکیمیستری)، هەروەها دوو بەشیشی داخراون.

ئەو خوێندکارانە ئەوەش باس دەکەن کە نزیکەی دوو هەزار خوێندکار و دەرچوو زەرەرمەندی ئەم بڕیارەی بەغدا دەبن، چونکە بەشەکانیان لە پزیشکییەوە بووەتە زانستی لەکاتێکدا لەنێو زانکۆی هەولێری پزیشکی خوێندوویانە.

بەشێکی خوێندکاران هی ئەو بەشانەن کە لەو کۆلێژەدا ئەم ساڵ داخران و هەڵپەسێردران، هۆکاری داخرانی دوو بەشی کۆلێژی زانستە تەندروستییەکانی زانکۆی هەولێری پزیشکی ئاشكرا دەکرێت؛ 

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی هەولێری پزیشکی بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی روونکردنەوە لەبارەی ئەو کێشەیە دەدات کە کەوتووەتە کۆلێژێکی زانکۆکە و بە رووداوی گوتووە: ئێستا هەردوو بەشی تەندروستیی گشتی و چارەسەری سرووشتی لە کۆلێژی زانستە تەندروستییەکان هەڵپەسێردراون تاوەکو لە بەغداوە بڕیارێکی یەکلاکەرەوەی بۆ بدرێت و بنکۆڵکاری بۆ بکرێت.

هۆکاری داخستنەکەشیان بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە بەغدا ئەو دوو بەشەی بە تەکنیکی داناوە، قبووڵی نەبووە بەشی تەکنیکی لەنێو زانکۆکەدا هەبێت. هەرچەندە بەگوتەی د. هاوڕێ، ئەوە بڕیارێکی هەڵەیە، چونکە هەر بەشێکی ئەکادیمی و تەکنیکی کە دەکرێتەوە و خزمەت بە بازاڕی کار و وەزارەتەکان بکات، پێویستە رێگەی پێبدرێت و قوتابی وەربگرێت.

د. هاوڕێ ئەوەش باس دەکات، دەرچووی بەشە داخراوەکان لە رێبەری قوتابییان و کۆدی ناوەکانی بەشەکان لە بەغدا هەن و دەتوانن دابمەزرێن. تەنانەت سێ بەشەکەی دیکەی کۆلێژەکە (مایکرۆبایۆلۆژیی پزیشکی، کیمیای ژیانی ئەندامی و خۆراکزانی و پارێزی) کۆدیان لە بەغدا هەیە و دەرچووانیان دەتوانن دابمەزرێن و بۆ خوێنی باڵا بخوێنن.

 

بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون
تەندروستی30-09-2026

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە