Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئاماژەیەک بۆ بەئامانجگرتنی خانەشێرپەنجەییەکان لەلایەن دەرمانەکانەوە.

ئاماژەیەک بۆ بەئامانجگرتنی خانەشێرپەنجەییەکان لەلایەن دەرمانەکانەوە.

تەندروستی

هیوایەکی نوێ بۆ ئەو تووشبووانەی شێرپەنجە کە دەرمان کاریان تێناکات

هۆشمەند محەممەد

هۆشمەند محەممەد

23-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هۆشمەند محەممەد
هۆشمەند محەممەد23-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون
تەندروستی30-09-2026

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

رووداو - تەندروستی

لە توێژینەوەیەکدا دەرمانێکی نوێ هیوایەک بۆ چارەسەری شێرپەنجە دروستدەکات، بە تایبەتیش بۆ ئەو خانە شێرپەنجەییانە کە بەرگرییان بەرامبەر دەرمانەکان پەیدا کردووە و تووشبووان بە دەرمانەکانی شێرپەنجە چارەسەر نابن.

توێژەرانی کۆلێژی پزیشکی بایلۆر لە ئەمریکا لە هەوڵێکی نوێدا بۆ چارەسەری شێرپەنجە، دەرمانێکی تاقیکارییان پەرەپێداوە کە بەرگریی خانە شێرپەنجەییەکان کۆنتڕۆڵ دەکات. ئەم دەرمانە کاریگەریی چارەسەرەکانی دیکە زیاد دەکات، توانای بەرەنگاربوونەوەی خانە شێرپەنجەییەکان ناهێڵێت و گەشەی گرێکان خاو دەکاتەوە.

پرۆفیسۆر د. وێی-چێن لین، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خوێن و شێرپەنجە لە کۆلێژی بایلۆر، داهێنانی دەرمانێکی تاقیکاریی نوێی بۆ شێرپەنجە بە ناوی (CS18) راگەیاند، ئەم دەرمانە لەسەر چەندین جۆری خانەی شێرپەنجەیی وەک ( وەک مەمک، هێلکەدان، سییەکان و شێرپەنجەی خوێن) و مۆدێلی ئاژەڵ تاقیکراوەتەوە. بەپێی ئەنجامەکان، کاتێک (CS18) لەگەڵ دەرمانە ستانداردەکانی شێرپەنجە تێکەڵکراوە، توانای لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکانی بەشێوەیەکی بەرچاو زیادکردووە و لە هەمان کاتدا زیانی بۆ خانە تەندروستەکان کەمتر بووە.

دوای ماوەیەک لە وەرگرتنی دەرمان بۆ چارەسەری شێرپەنجە، خانە شێرپەنجەییەکان دووبارە دەتوانن خۆیان لەگەڵ ژینگەی دەرمانەکەدا بگونجێنن، ئەمەش وا دەکات دەرمانەکە چیتر کاریگەری نەبێت و نەخۆشییەکە سەرهەڵبداتەوە، دۆزینەوەی دەرمانی نوێ وەک (CS18) ئاماژەیە بۆ رێگاچارەی بنەڕەتی بۆ ئەم کێشەیە.

بەپێی WHO، رێگەکانی پێشگیریکردن لە شێرپەنجە دەکرێت ئەمانە بن؛

 

* خۆراکی تەندروست

* کەمخواردنی خۆراکە لەقوتوونراوەکان 

* دوورکەوتنەوە لە جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپکێشان

* دوورکەوتنەوە لە کحول        

* وەرزش         

* کێشڕێکی

* ژینگەی خاوێن           

* خۆپاراستن لە تیشکە زیانبەخشەکان                

بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون
تەندروستی30-09-2026

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە