Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

توێژینەوەیەک: منداڵی کچ بایەخ بە ناسینەوەی رووخسارەکان دەدات، بەڵام کوڕ شتەکانی دەوروبەر

شکار رێبوار

شکار رێبوار

24-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار
شکار رێبوار24-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون
تەندروستی30-09-2026

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک کە لە زانکۆی کامبریجی بەریتانی ئەنجامدراوە، ئاشکرای کردووە کە منداڵانی کوڕ و کچی تازە لەدایکبوو، لە چەند کاژێری یەکەمی دوای لەدایکبوونیان، چەند جیاوازییەک لە شێوازی تەرکیز و رەفتاریاندا نیشان دەدەن.

توێژینەوە نوێیەکە دەریدەخات، منداڵە کچەکان بە شێوەیەکی گشتی لە چەند کاژێرێکی کەمدا دوای لەدایکبوون، مەیلی سکماکییان بۆ سەیرکردنی رووخسارەکان هەیە، لە کاتێکدا کوڕەکان حەز بە سەیرکردنی شتەکان دەکەن.

توێژەران تاقیکردنەوەیەکیان لەسەر 130 منداڵی ساوا کرد کە تێیدا دوو گرتەی ڤیدیۆیی هاوتەنیشتیان نیشان درا؛ یەکێکیان رووخسارێکی مرۆڤی تێدابوو کە بە شێوەیەکی سرووشتی دەجووڵا، لە کاتێکدا ئەوی دیکەیان شتێکی وەک یاریی نووسینگە یان کۆمەڵێک تۆپی کانزایی هەڵواسراوی نیشان دەدا.

ئەنجامەکان بەجۆرێک بوون کە کچان رێژەیەکی زیاتری کاتیان لە سەیرکردنی رووخسار و جووڵەی مرۆڤدا بەسەربردووە، لە کاتێکدا کوڕان رێژەیەکی زیاتری کاتیان لە سەیرکردنی شتەکاندا بەسەربردووە.

پڕۆفیسۆر د. سایمۆن بارۆن، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە گوتی: لە قۆناخی منداڵیدا جیاوازیی بەرچاو لە نێوان کوڕان و کچاندا هەیە بەم شێوەیەی خوارەوە؛

کچان

- زووتر زمانیان گەشە دەکات.
- بە رستەی درێژتر قسە دەکەن.
- لەکاتی گەشەکردندا وشەی زیاتریان پێیە.
- ئاماژەکان باشتر دەناسنەوە وەکو تۆنی دەنگ و رووخسار.
- توانای زیاتریان بۆ خۆکۆنتڕۆڵکردن هەیە.
- حەزیان لە یاریی هاوبەش و خەیاڵییە.

کوڕان

- زیاتر چالاکن لەڕووی جەستەییەوە.
- تەنەکان باشتر دەناسنەوە وەکو ئۆتۆمبێل و تۆپ و یارییەکانیان.
- کەمدوون، بەڵام حەڕووکییەکەیان قەرەبووی ئەوەی کردووەتەوە.
- مەیلیان بۆ لاساییکردنەوەی جووڵەی گەورەکان هەیە وەکو راکردن، بازدان و تەقڵەلێدان.
- حەزیان لە وەرزش و یاریی کردەییە.

بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون
تەندروستی30-09-2026

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە