Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

ئازاری تووندی سووڕی مانگانە کار لە توانای مێشک و ئەنجامدانی کارەکانی رۆژانە دەکات

نمە سەرهەنگ

نمە سەرهەنگ

28-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نمە سەرهەنگ
نمە سەرهەنگ28-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون
تەندروستی30-09-2026

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، ئەو ئافرەتانەی ئازارێکی زۆری سووڕی مانگانەیان هەیە، نەک تەنیا لە رووی جەستەییەوە، بەڵکو لە رووی توانای مێشک و دەروونیشەوە رووبەڕووی کێشە دەبنەوە و کاریگەریی لەسەر تەرکیز، خێرایی بیرکردنەوە و ئاستی خۆبەکەمزانینیان دادەنێت.

توێژەران لە زانکۆی هاجەتەپە لە تورکیا، توێژینەوەیەکیان لەسەر 138 ئافرەتی گەنجی تەمەن 17 بۆ 25 ساڵ ئەنجامدا. بەشداربووان کران بە دوو گرووپەوە؛ 79 کەسیان ئازاری توندی سووڕی مانگانەیان هەبوو و 59 کەسەکەی دیکە بێ نیشانە بوون.

دەرکەوت ئەو ئافرەتانەی ئازاری توندیان هەبوو، کێشەی کەمی متمانە بەخۆبوون و توانای ئەنجامدانی کاری رۆژانەیان هەبوو.

هەروەها، توانای تەرکیز و خێرایی بیرکردنەوەیان لە قۆناخی پێش دەستپێکردنی سووڕی مانگانەدا (قۆناخی لوتیاڵ) بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزی.

د.گۆکچەن ئاکیورێک،سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە، رایگەیاند، "ئەوەی زۆر سەرسامی کردین، بەردەوامی و فراوانیی کاریگەرییەکان بوو. ئەو ئافرەتانەی ئازاری سووڕی مانگانەیان هەبوو، نەک تەنیا هەستیان بە خراپی دەکرد، بەڵکو لە تاقیکردنەوەکانی توانای مێشکیشدا خراپتر بوون و ئاستی متمانەبەخۆبوون و کارەکانی رۆژانەیان نزمتر بوو."

ئەو پزیشکە گوتیشی ، "دەرەنجامەکانمان دەریدەخەن کە ئازاری سووڕی مانگانە دەتوانێت کاربکاتە سەر تەرکیز، خێرایی بیرکردنەوە، متمانەبەخۆبوون و تەنانەت ئاستی ئەنجامدانی کارەکانی رۆژانە وەک خوێندن یان کارکردن. بە واتایەکی تر، ئەمە تەنیا ناڕەحەتی نییە، بەڵکو دەتوانێت شێوازی کارکردنی خەڵک لە ژیانی رۆژانەیاندا دیاری بکات."

توێژەران جەخت لەوە دەکەنەوە کە پێویستە تەندروستیی سووڕی مانگانە وەک بابەتێک سەیر بکرێت کە کاریگەریی لەسەر ژیانی رۆژانە هەیە، نەک تەنیا وەک ئازارێک، بۆ ئەوەی ژینگەیەکی پاڵپشتیکار لە شوێنی خوێندن، کار و کەرتی تەندروستیدا دروست بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون
تەندروستی30-09-2026

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە