Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

توێژینەوەیەکی ئیسپانی: خواردنی شلیک رەنگە ئازاری سووڕی مانگانە کەم بکاتەوە

نمە سەرهەنگ

نمە سەرهەنگ

28-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نمە سەرهەنگ
نمە سەرهەنگ28-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون
تەندروستی30-09-2026

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

رووداو - تەندروستی

ئازاری سووڕی مانگانە، یەکێکە لەو گرفتانەی رووبەڕووی بەشێکی زۆری ئافرەتان دەبێتەوە و کاریگەریی لەسەر ژیانی رۆژانەیان دادەنێت. توێژینەوەیەکی نوێ، رێگەیەکی ئاسان بۆ کەمکردنەوەی ئەو ئازارە دەخاتەڕوو کە بریتییە لە خواردنی شلیک.

توێژەران لە زانکۆی هۆیلڤا لە وڵاتی ئیسپانیا، توێژینەوەیەکیان لەسەر 64 ئافرەتی تەمەن 18 بۆ 35 ساڵ ئەنجامدا کە بە شێوەیەکی بەردەوام ئازاری سووڕی مانگانەیان هەبوو.

بەشداربووان کران بە دوو گرووپەوە؛ گرووپێکیان بۆ ماوەی مانگێک رۆژانە نزیکەی 200 گرام  شلیکی فرێشیان خوارد کە دەکاتە نزیکی 15 بۆ 20 شلکی قەبارە مامناوەند و گرووپی دووەمیش لەسەر رژێمی خۆراکی ئاسایی خۆیان بەردەوام بوون.

دوای مانگێک، دەرکەوت ئەو ئافرەتانەی رۆژانە شلیکیان خواردبوو، بە شێوەیەکی بەرچاو ئازاری سووڕی مانگانەیان کەمتر بوو هەروەها کاریگەرییەکە دوای مانگێکیش لە وازهێنان لە خواردنی شلیکەکە هەر بەردەوام بوو.

سەرپەرشتیارانی توێژینەوەکە، ئاماژەیان بەوە کرد، "شلیک دەوڵەمەندە بە ماددەی پۆلیفینۆڵ و ئەنسۆسیانین کە تایبەتمەندیی دژەئۆکسان و دژەهەوکردنیان هەیە و رەنگە هۆکاری کەمکردنەوەی ئازارەکە بن."

بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون
تەندروستی30-09-2026

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە