Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

سەندیکای پزیشکان: ژیانی پزیشکان پارێزراو نییە

هۆشمەند محەممەد

هۆشمەند محەممەد

28-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هۆشمەند محەممەد
هۆشمەند محەممەد28-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون
تەندروستی30-09-2026

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

رووداو - تەندروستی

گوتەبێژی سەندیکای پزیشکانی کوردستان رایدەگەیێنێت، وای لێهاتووە پزیشکان ناتوانن بە دەروونێکی ئارامەوە ژیانی نەخۆشەکان رزگار بکەن و دەڵێت، "دەبێت پزیشک ژیانی پارێزراو بێت''.

د. ئامانج وەفایی، گوتەبێژی سەندیکای پزیشکانی کوردستان دەڵێت، "ئامانجی پزیشکان ئەوەیە کە ژیانی نەخۆش بپارێزین، بەڵام وای لێهاتووە پزیشکان ناتوانن بە دەروونێکی ئارامەوە ژیانی نەخۆشەکان رزگار بکەن''.

د. ئامانج وەفایی ئاماژە بەوەدەکات: لە ساڵی 2013، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای ژمارە 26ی تایبەت بە پاراستنی پزیشکانی دەرکردووە کە ئامانج لێی پاراستنی پزیشکانە لە هەر دەستدرێژی و داواکارییەکی نایاسایی و هۆزەکی کە پەیوەستە بە ئەنجامدانی کارەکانیان، هەروەها هاندانی پزیشکانی کۆچکردوو بۆ گەڕانەوە بۆ نیشتمان، بەڵام ئێستا بەهۆی ئەو هێرشە بەردەوامەی کە بەر لە دادگەیی کردن دەکرێتە سەر پزیشکان، ژیانیان پارێزراو نییە.

گرنگترین بڕگەکانی یاساکە:

مادەی 3؛ رێگە نادات بە دەستگیرکردن یان راگرتنی پزیشکێک کە سکاڵای لەسەر تۆمارکرابێت بەهۆی کارە پیشەییەکەیەوە، تاوەکو لێکۆڵینەوەی پیشەیی لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتمەندی وەزارەتەوە ئەنجام دەدرێت.

مادەی 5؛ هەر کەسێک داواکاریی هۆزەکی یان نایاسایی دژی پزیشکێک لەسەر ئەنجامی کارە پزیشکییەکانی بەرز بکاتەوە، سزای زیندانیکردنی بۆ ماوەیەک کە لە 3 ساڵ کەمتر نەبێت و پێبژاردنێک کە لە 10,000,000 (دە ملیۆن) دینار کەمتر نەبێت، دەدرێت.

مادەی 6؛ هەر کەسێک هێرش بکاتە سەر پزیشکێک لە کاتی کارکردنیدا یان بەهۆی کارەکەیەوە، بە هەمان ئەو سزایە سزا دەدرێت کە بۆ هێرشکردنە سەر فەرمانبەرێک لە کاتی ئەرکەکەیدا دیاریکراوە.

مادەی 8؛ وەزارەتی ناوخۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی بنکەی پۆلیس دەکاتەوە کە تایبەت بن بە پاراستنی کارمەندان لەو دامەزراوە تەندروستییانەی کە پێویستیان بە پاراستنی تایبەتە.

بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون
تەندروستی30-09-2026

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە