Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی دەرمانێکی نوێی نەخۆشیی پارکینسن پەسند دەکات

هۆشمەند محەممەد

هۆشمەند محەممەد

29-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هۆشمەند محەممەد
هۆشمەند محەممەد29-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون
تەندروستی30-09-2026

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

رووداو - تەندروستی

دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی،  بە فەرمی مۆڵەتی بە بەکارهێنانی دەرمانی  Juvmo دا، کە ناوە زانستییەکەی (تەڤاپادۆن) بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیی پارکینسن.

د. رۆپال تەککار, جێگری سەرۆکی جێبەجێکار لە بەشی توێژینەوە و پەرەپێدان لە کۆمپانیای  AbbVie دەریخستووە، ئەمە یەکەم پێشکەوتنی گەورەیە لە دەرمانەکانی ئەم بوارەدا لە چەند دەیەی رابردوودا. ئەم دەرمانە تایبەتە بەو کەسە پێگەیشتووانەی کە بە دەست نیشانە و کێشەکانی نەخۆشیی پارکینسنەوە دەناڵێنن. بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ـدا بکەوێتە بەردەست نەخۆشان لە ئەمریکا.

پڕۆفیسۆر د. هیووبێرت فرناندێز، سەرپەرشتیاری سەرەکیی تاقیکردنەوەکان رایگەیاند، تاقیکردنەوەکە لەسەر سەدان نەخۆش ئەنجامدرا و دەریخست کە دوای 85 هەفتە، 93٪ـی بەشداربووان پێویستیان بە زیادکردنی ژەمی دەرمانی سەرەکیی نەخۆشییەکەیان نەبووە و بەرگەگرتنێکی تەندروستیی بەرزیان بۆ دەرمانەکە هەبووە.

 

نەخۆشیی پارکینسن چییە؟

پارکینسن نەخۆشییەکی کۆئەندامی مێشک و دەمارە؛ کاردەکاتە سەر جووڵەی جەستە. دەمارەخانەکانی کەسی تووشبوو دەپووکێنەوە، بەهۆی ئەوەی ئاستی دۆپامین لە جەستەدا کەم دەبێتەوە یاخود نامێنێت، باوترین نیشانەشی هەرچەندە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت بەڵام بریتین لە 'پووکانەوە ماسوولکەکان، لەرزین، ناڕێکیی جووڵە، ناهاوسەنگیی جەستە، تێکچوونی بیرکردنەوە و تووشبوون بە دڵەڕاوکێ و خەمۆکی.

بە گوێرەی WHO، زیاتر لە 8.5  ملیۆن کەس لە جیهاندا نەخۆشیی پارکینسنیان هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون
تەندروستی30-09-2026

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە