Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

قەستەرە بۆ کردنەوەی لوولەی خوێنی گیراو- وێنە: رووداو

قەستەرە بۆ کردنەوەی لوولەی خوێنی گیراو- وێنە: رووداو

تەندروستی

پسپۆڕانی سەنتەری دڵ لە هەرێمی کوردستان: گیرانی لوولەکانی خوێن لەنێو گەنجاندا زیاد بووە

شکار رێبوار

شکار رێبوار

29-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار
شکار رێبوار29-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون
تەندروستی30-09-2026

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

رووداو - تەندروستی

دوو پسپۆڕی سەنتەرەکانی دڵ لە هەولێر و سلێمانی ئاشکرای دەکەن، ئێستا گەنجان بەدەست گیرانی لوولەکانی خوێنەوە دەناڵێنن و بەشێکیشیان جەڵتەی تووند لێیان دەدات کە لە سەنتەرەکان تۆمار دەکرێن؛ مەبەست لە گەنج ئەوانەن کە خوار تەمەنی 55 ساڵن و جەڵتە لێیان دەدات.

د. هیوا محەممەد، راوێژکاری نەشتەرگەرییەکانی دڵ و سنگ لە سەنتەری دڵ لە هەولێر بە رووداوی راگەیاند، ئێستا گەنجان زیاتر دووچاری گیرانی بۆڕییەکانی خوێن دەبنەوە ئەوەش بەهۆی ناڕێکیی شێوازی ژیانی ئێستایە و گوێپێنەدانیانە بۆ ئەو خووە ناتەندروستانەی کە هەیانە.

د. هیوا محەممەد دەڵێت: لە سەنتەری دڵ لە هەولێر زۆرترین ئەوانەی دەیانبینین، گەنجانن کە بە هۆکاری (قەڵەوی، جگەرەکێشان، شەکرە و پشتگوێخستنی نیشانەکان) بۆڕییەکانی خوێنیان گیراوە و جەڵتە لێیانی داوە.

بەگوتەی د. هیوا، باشترە هەر کەسێک لە گرووپە مەترسیدارەکە بوو بۆ تووشبوون بە جەڵتەی دڵ، جگە لە پشکنینی چەورییەکان و پشکنینە تایبەتییەکانی دڵ، پشکنینی CT-Angiographyـش بکات کە تایبەتە بە دەرخستنی تەندروستیی لوولەکانی خوێن.

گیرانی لوولەکانی خوێن زۆرترین قوربانییانی کێشەکانی دڵن

د. کاوە وسوو، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ لە سەنتەری دڵ لە سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، زۆرترین ئەوانەی تۆمار دەکرێن تووشبووی گیرانی لوولەکانی دڵن دواتر سستبوونی دڵ و پاشانیش تێکچوونی کارەبایی دڵ.

د. کاوە وسوو دەڵێت: ئێستا تووشبووانی کێشەکانی دڵ لەنێو گەنجاندا زیاد بووە، گەنجیش واتە ئەوانەی تەمەنیان لە 55 ساڵ بەرەو خوارەوەن و هۆکارەکەش (گوشاری دەروونی، خواردنی خۆراکی ناتەندروست و کەمجووڵەیی) باوترینیانن.

ئەو پسپۆڕەی سەنتەری دڵ لە سلێمانی ئاشکرای دەکات، ئەو کەسانەی لە ماڵباتەکانیان نەخۆشیی دڵ و بەرزەپەستانی خوێن هەیە، پێویستە زوو زوو پشکنینی پێشوەختەی دڵیان بکەن، چونکە دەکرێت نەخۆشیی دڵیان هەبێت و لەناکاو جەڵتە لێیان بدات.

هەروەها لەبارەی نیشانەکانیشەوە گوتی، پشتگوێخستنی نیشانەکان واتە قورسبوون و مەترسیداربوونی لێکەوتەکانی جەڵتەی دڵ.

 

بۆچی گەنجان تووشی جەڵتەی دڵ دەبن؟ 

* کێشانی جگەرە و نێرگەلە
* گوشاری دەروونی 
* ناڕێکیی خەو 
* خۆراکی ناتەندروست
* نەخۆشییە درێژخایێنەکان
* قەڵەوی
* بۆماوە

نیشانە باوەکانی جەڵتەی دڵ چین؟
 
- سینگئێشە
- هەناسەتەنگی 
- دڵەکوتێ
- ئارەقکردنەوە لەگەڵ هەناسەتەنگی
 
لێکەوتەکانی جەڵتەی دڵ ئەمانە؛
 
* ناڕێکیی لێدانەکانی دڵ 
* تەقینی دیواری دڵ 
* مەیینی خوێن
* شۆکبوونی دڵ 
* سستبوونی دڵ 
* هەوکردنی پەردەی دڵ 
* مردن

بابەتی پەیوەندیدار

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون
تەندروستی30-09-2026

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە