Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار چەند رێنوێنییەک پێش خەوتن دەخاتەڕوو

ئاسان فەرهاد

ئاسان فەرهاد

04-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئاسان فەرهاد
ئاسان فەرهاد04-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا
تەندروستی19-10-2026

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن
تەندروستی19-10-2026

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە
تەندروستی19-10-2026

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە

رووداو - تەندروستی

 پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی دەمار لە روسیا رایدەگەیێنێت کە بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، جگەرەکێشان، چارەسەرکردنی گرفتەکانی کار و خواردنی ژەمێکی ئێوارەی چەور کاریگەریی نەرێنیان لەسەر کواڵیتی خەو هەیە.

د. ليديا چیژیکۆڤا، دەڵێت: "ئەگەر ئەم خووە بەردەوام بێت، لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا لەوانەیە ببێتە هۆی تێکچوونی کاتژمێری بایۆلۆژی و لەدەستدانی شێوازی خەوی ئاسایی، هەروەها سەیرکردنی ناوەڕۆکی هەستبزوێن، وەک فیلمی وروژێنەر و ترسناک، کاریگەریی نەرێنی لەسەر خەو هەیە، چونکە ئەو رووناکییە شینەی لە شاشەکەوە دەردەچێت، بەرهەمهێنانی میلاتۆنین کە هۆرمۆنی بەرپرسە لە رێکخستنی خەو، کەمدەکاتەوە. یەکێکی دیکە لە هۆکارە زیانبەخشەکان، روودانی ناکۆکیی سۆزدارییە لە شەودا، چونکە کۆئەندامی دەمار دەکەوێتە حاڵەتێکی چالاکیی زۆرەوە و ناچێتە 'دۆخی خەوتن'ـەوە، چونکە مێشک ناتوانێت بە خێرایی بگوازێتەوە بۆ دۆخی پشوو".

ئەو پسپۆڕەی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار گوتی، جگەرەکێشان پێش خەوتن کاریگەریی نەرێنی لەسەر کواڵیتیی خەو هەیە، چونکە نیکۆتین وەک هاندەرێک کاردەکات، کە لێدانی دڵ و پەستانی خوێن زیاد دەکات و کۆئەندامی دەمار دەوروژێنێت.

د. ليديا چیژیکۆڤا ئاماژە بەوە دەکات کە خواردنی ژەمێکی چەور پێش خەوتن کاریگەریی نەرێنی لەسەر کواڵیتیی خەو هەیە و ئامۆژگاری دەکات بە خواردنی ژەمێکی سووک سێ بۆ چوار کاژێر پێش خەوتن.

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا
تەندروستی19-10-2026

وەزیری تەندروستی: بودجە بۆ کڕینی دەرمان دابینکرا

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن
تەندروستی19-10-2026

پسپۆڕێکی مێشک: حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە تاوەکو ساڵی 2050 دوو ئەوەندە دەبن

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە
تەندروستی19-10-2026

شارەزاییەکی خۆراک: پاودەری پڕۆتین بۆ مێردمنداڵان پێویست نییە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە